فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی قەندیلیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردومانی ئەو هەرێمانەی قەندیلیان کرد کە هاووڵاتییانی مەدەنیی تێدا دەژین.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆردومانی گوندەکانی بناری قەندیل لە باشووری کوردستان کرد.

کاتژمێر ٨ و ٣٥ خولەکی دوێنێ شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردومانی دەوروبەری ئەنزێ-یان کرد لە قەندیل.

ر.م