هه‌واڵی به‌په‌له‌: ڕێبەر ئاپۆ: هێڵی شێخ سەعید بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک دەگاتە مانای خۆی

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لە بامەڕنی بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەى بامەڕنیی بادینان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی ئەرەدنا لە شارۆچکەى بامەڕنی لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، ٣ کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و ژیانیان لە دەستداوە و کەسێکى تریش بریندار بووە.

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورک شەوی ١٣ی ئاب لە گوندی رەشانکێ لە دهۆک ئۆتۆمبێلێکى تری هاووڵاتییانی مەدەنیان بۆردومانکرد.

هەروەها لە ١١ی ئابدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردبووە سەر هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق لە ناوچەى کێلەشین و لە ئەنجامدا ٢ فەرماندەی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق کوژران و هاووڵاتییەکیش بریندار بوو بوو.

ژ.ت