فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەر برادۆست بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئێستادا برادۆست بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان و پوشو پاوانی بەشێک لە چیاکانی سنوورەکە کەوتووەتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئێستادا برادۆست بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان و پوشو پاوانی بەشێک لە چیاکانی سنوورەکە کەوتووەتەوە.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنیوز، لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردومان دەکەن .
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکە، تائێستا فڕۆکەکان گەروە زین’یان بۆردوومان کردووە کە شوێن و ناوچەی کۆچەرییەکانە و بەهۆی بۆردومانەکەشەوە ئەوەی زانراوە ئاگر لە دارستان و پوشو پاوانی بەشێک لە چیاکانی سنوورەکە کەوتووەتەوە و تائێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.