فەرماندەیی هەرێمی دەرسیمی هەپەگە هوشداریدا

فەرماندەیی هەرێمی دەرسیمی هەپەگە ئاماژەی بە هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر کوردستاندا کرد و وتی، هەموو ناوەندە سەربازیەکان دەبنە ئامانجیان و داوای لە گەل کرد خۆیان لە ناوەندە سەربازیەکان دوور بگرن.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لەدژی شەڕی قڕکردن کە ڕژێمی دەوڵەتی فاشیتی تورک بەڕیوەیدەبات گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان بەرخۆدانێکی گەورە و بەشەرەف بەڕێوەدەبە. هاوپەیمانی فاشیتی ئاکەپە و مەهەپە بە گشتی بەرانبەر گەل و جۆگرافیای کوردستان جوولەیەکی قڕکردنیان دەستپێکردووە. قڕکردنی سروشتیش کە لە مێژە لەسەر جۆگرافیای دەرسیم هەیە لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر بووە. دوژمن سەرلەنەوێ بە دروستکردنی بەنداو، کالەکۆل و قوڵە و ڕێگاکان بەردەوامی بە پلانی داگیرکەری دەدات. دەیانەوێت جۆگرافیایەک کە چەندین ساڵە گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژی دەپارێزێت لەناوببەن  و لە لایەکی ترەوە هەموو کۆمەلکوژیەکان کە بەرانبەر گەلەکەمان کراوە بشارنەوە. لەم جۆگرافیایەدا کە ئێسک و پروسکی بە هەزاران ڕۆڵەی بێ گۆڕی دەرسیم هەیە، داگیرکەران دەیانەوێت کۆمەلکوژیەکانیان بۆ هەتا هەتایە بشارنەوە. لەم قۆناغەدا کە بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەدەبرێت، پێویستە گەلی دەرسیم لەدژی سیاسەتی قڕکردن هوشیار بێت، بە دروستکردنی قەڕەول، بەنداو و بەناوی بازرگانی خواردن و لۆجیستیک هەوڵ دەدەن و پێویستە گەلەکەمان نەبێتە بەشێکی ئەم پلانە. قەرزی سەر شانمانە کە لەم قڕکردن و داگیرکاریە حساب بپرسین. هەموو ناوەندە سەربازیەکانی ڕژێمی فاشیست ئامانجی ئێمە دەبن. بۆئەوەی زیان بە گەل و ئاژەڵەکانیان نەکەوێت پێویستی نزیکی دوژمن نەبنەوە و لە ناوەندە سەربازیەکان دوور بکەونەوە. لە دۆخی پێچەوانەدا کە زیانیان بەربکەوێت ئێمە بەرپرس نابین.

پڕۆژەی فروشتنی ئاژەڵە کێویەکانی دەرسیم کە بریاری پارێزگاری ڕژێمی داگیرکەرە، بە ڕاوکردنی دەیانەوێت ئەو قڕکردنە بەردەوام بکەن کە ڕژێمی داگیرکەری سەدان ساڵە لەسەر گەلی دەرسیمو جۆگرافیای دەرسیم بەڕێوە دەبات. ڕژێمی فاشیست کە هێرش دەکاتە سەر هەموو پیرۆزیەکانی گەل، هێرش دەکاتە سەر سروشتی دەرسیم و وەک کارت بەکاردەهێنێت، بە راوکردنی ئاژەلە کیویەکان کە لە سروشتی دەرسیمدا خاوەن جێگایەکی گرنگن لە لایەک دوژمنایەتی سروشت دەکات و لە لایەکی ترەوە لە ژێر ناوی ڕاوکردن دەیەوێت کاری کۆنترا بەڕێوەببات. پێویستە بزانرێت لەدژی ئەو هەوڵە کۆنترایانە کە بە مەبەستی ئاشکراکردنی هەرێمەکانی گەریلا دەکرێت، ئێمە بێ هەڵوێست نابین. گەلەکەشمان لەدژی ئەو سیاسەتەکانە پێویستە هوشیار بێت و نەبێت پارچەیەکی ئەو پلانانە."

ف.ق