مەمیان بۆتان لە زێدی داستانەکان لە بۆتان لە ساڵی ١٩٩٣ دا لە سێرت لەناو خانەوادەیەکی کۆچەری و وڵاتپارێزدا لەدایک بوو.
لە بۆتان کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەردەوام بوو، لەدژی سیاسەتی دەوڵەتی تورک کە کورد لە جەوهەری خۆی دووردەخاتەوە، هەوڵیدا جەوهەری خۆی بپارێزێت.
بۆتان تێگەیشت کە ژیان لەناو سیستمێکدا کە کورد بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکاتەوە بێواتایە و ڕووی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان.
لەو دەمەی بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلادا کرد، خۆی بە فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پەروەردە کرد و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە خەبات و کاردا کرد. بە دڵسۆزی و پاکبوونی خۆی بە دڵسۆزی خۆی بەرانبەر بەهاکان جێگای خۆی لەناو دڵی هاوڕێکانیدا گرت. مەمیان بۆتان بە کەلتور و ڕێبازی سەربازی بووە نمونەی گەریلای سەردەمی نوێ.
مەمیان بۆتان لەسەر ڕێچکەی عەگید، ئامارا، تۆڵهەڵدان کە لە جەنگی حەفتانیندا شەهید ببوون خەباتی کرد و بە بەرخۆدان وڵامی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورکی دایەوە. دوای ئەوەی کە بریندار دەبێت بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەوێتە دەستی دوژمن بۆمبە دەستیەکەی بە خۆیەوە تەقاندەوە و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. مەمیان بۆتان بە هەڵوێستی فیدایی خۆی لە چیاکانی حەفتانین داستانی تۆمار کرد و بە ژیان و شەڕی خۆی بووە قاڕەمانی سەردەمی نوێ.
ف.ق