عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان كه له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا، له دژی ته‌واوی گه‌لی كورد ئه‌نجامدرا، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌ی كرد.
قه‌یتان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵی ١٩٩٩ له لایه‌ن سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی هه‌ژموونگه‌را و جیهانگیر، بۆ گۆڕینی دیزایینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام درا.
«بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌یان كرد. بێگومان پیلانگێڕه‌كان و سیسته‌می هه‌ژموونگه‌رای جیهانگیر ده‌یانویست سه‌رله‌نوێ دیزاینی هه‌رێمه‌كه بكه‌نه‌وه. ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به به‌ربه‌ست ده‌زانی له به‌رده‌م هه‌وڵدانه‌كانیان بۆ ئه‌و دیزاینكردنه. بۆیه پیلانگێڕییان ئاماده كرد و ڕێبه‌ر ئاپۆیان به دیل گرت.»
شائامانجی ئه‌ردۆغان، قڕكردن و له‌ناوبردنی كوردانه
قه‌یتان ڕایگه‌یاند، گه‌لی كورد و ڕێبه‌ری گه‌لی كورد به تێكۆشانی خۆیان به‌شێكی گه‌وره‌ی پیلانگێڕییه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه. وتیشی: ئه‌وه‌ی پیلانگێڕه‌كان ده‌یانویست بیكه‌ن، ئێستا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات ئه‌نجامی بدات.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یه‌وێ گه‌لان له دژی یه‌كتر به‌كاربێنێ و توركیا بكاته مه‌یدانی شه‌ڕ ئه‌ردۆغانه كه بانگه‌وازیی شه‌ڕ ده‌كات. قه‌یتان وتی: زیهنیه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، زیهنیه‌تی هه‌ره مه‌ترسیداری پیلانگێڕه و مه‌نتقی ئه‌ردۆغانیش مه‌نتقی پیلانگێڕه.
«ئه‌وه‌ی ئێستا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ بیكات، ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی قڕكردنی كوردانه. دواهه‌مین ئامانجی ئه‌و له‌ناوبردنی كوردانه. به‌و ئامانجه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. نه‌ك ته‌نها عه‌فرین، منبیج-یش ئامانجی ئه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوای فوراتی له كوردان به‌تاڵ كرد، ده‌یه‌وێ ده‌ربازی لایه‌كه‌ی دیكه‌ش ببێت. له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كات. كوردێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به ناسنامه‌ی ئازادی خۆی بژی، له هه‌ر شوێنێك بێ هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر. بۆمبارانی پێنجوێن ده‌كات، بۆمبارانی شوێنه نزیكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات. بۆمبارانی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، بۆمبارانی باشووری كوردستان، عه‌فرین و لایه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت: خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه كه‌سانی دیكه‌ن. پێویسته ئێمه ئه‌م زیهنیه‌ته قڕكه‌ره به جدی بگرین. ئه‌م تێكۆشانه به ته‌نها ئی كۆمه‌ڵێك پێشه‌نگ نییه، ئه‌م تێكۆشانه له ته‌مه‌ن ٧ ساڵی تا ٧٠ ساڵی ئی هه‌ر مرۆڤێكه.»
قه‌یتان ده‌ستنیشانی كرد، به تێكۆشانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه، پێویسته به‌رخۆدان بكرێت. وتیشی: به تێكۆشانی چه‌ند قاره‌مان و گه‌ریلایه‌ك، قڕكردن كۆتایی نایه‌ت. به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه له دژی ئه‌م قڕكردنه خۆی ڕێكخات و ببێته خاوه‌نی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی.
به‌رخۆدان به شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل ده‌بێ
عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان ئاماژه‌ی بۆ پێویستی شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل كرد و وتی: شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل، شه‌ڕێكی وه‌هایه كه له ٧ ساڵییه‌وه تا ٧٠ ساڵی، ده‌بێ هه‌موو كه‌س به‌شداری تێدا بكات. شه‌ڕ ئێستا به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته ئاستی خۆی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: پێویسته له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ڕۆژئاوا، هه‌موو گه‌ل؛ كورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری، سووریانی، سوونی، ئه‌رمه‌نی و هه‌ر كه‌س ببێته یه‌ك و له دژی قڕكردن خۆی ڕێكخات. ئه‌م به‌رخۆدانه نابێ ته‌نها له عه‌فرین یان هه‌رێمه‌كه بمێنێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته له هه‌موو شوێنێك بڵاوبێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی قڕكردن، سه‌ركه‌وتن زۆر نزیكه
«له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ به ڕه‌ش و تاریكی ده‌ركه‌وێ، به‌ڵام بۆچوونه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ كه وه‌ك خۆرێكی ئازادییه، ئه‌م ساته هه‌میشه ڕووناك ده‌كاته‌وه. واته ڕێ نادات كه ڕۆژ تاریكتر ببێ. ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له ده‌وری بۆچوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ ببینه یه‌ك و جێبه‌جێی بكه‌ین. ئێمه وه‌ك كورد، پارتی، شه‌ڕڤان، فه‌رماندار و هه‌ر كه‌س پێویسته ئه‌و بۆچوونانه جێبه‌جێ بكه‌ین. ئێمه بۆچوونه‌كانی ئه‌و ده‌رباره‌ی شارستانه‌تیی نوێ، جیهانێكی نوێ، ژیانێكی ئازاد و ئازادیپارێز په‌سه‌ند ده‌كه‌ین و هه‌موو ساتێك به بۆچوونه‌كانی ئه‌وه‌وه ده‌ژین. ئێمه بۆچوونه‌كانی ئه‌و بۆ خۆمان به بنه‌ما ده‌گرین و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی جیهان ده‌یخه‌ینه‌گه‌ڕ. جیهانێكی نوێ بنیات ده‌نرێت، شارستانه‌تییه‌كی نوێ بنیات ده‌نرێت. ئێمه شارستانه‌تییه‌كی نوێی دێمۆكراتی و مۆدێرنیته‌ی دێمۆكراتی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ین. كورد پێشه‌نگایه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن.... بۆیه هه‌ر كوردێك؛ ژن، پیاو، منداڵ و به‌ساڵاچوو له هه‌ر ئاستێكی په‌روه‌رده‌دا بن، چی ده‌بێ با ببێ، پێویسته له ده‌وری ئه‌م بیر و باوه‌ڕه ببنه یه‌ك. ئه‌وان به ڕۆڵی پێشانگایه‌تی جیهانێكی نوێ هه‌ڵده‌ستن. بێگومان بنیاتنانی ئه‌م جیهانه و تێكۆشانی له‌ناوبردنی قڕكردن، به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون. هه‌ر كه ئێمه كۆتاییمان به‌م قڕكردنه هێنا، جیهانی نوێ بنیات ده‌نێین.»
ش. م