قەرەیلان: ئەگەر بێن بۆ زاپ دەیانکەین بە ژێر گڵەوە

قەرەیلان رایگەیاند، ئیمە دەمانەوێت گەلەکەمان بە تایبەتی گەلی باشووری کوردستان، گەلی عەرەبی عێراق کە پشتیوانیمان لێ بکەن. ئێمە بە بڕیارین، کە ئەم دوژمنە تێکبشکێنین. ئێمە لە حەفتانین گێژمان کردووە. ئەگەر بێن بۆ زاپ دەیانکەین بە ژێر گڵەوە.

قەرەیلان رایگەیاند، ئیمە دەمانەوێت گەلەکەمان بە تایبەتی گەلی باشووری کوردستان، گەلی عەرەبی عێراق کە پشتیوانیمان لێ بکەن. ئێمە بە بڕیارین، کە ئەم دوژمنە تێکبشکێنین. ئێمە لە حەفتانین گێژمان کردووە. ئەگەر بێن بۆ زاپ دەیانکەین بە ژێر گڵەوە.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستن (نەپەگە) بە بۆنەى ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لەبەر ئەوەى ئێمە لە باکووری کوردستان شەڕ دەکەین، لە حەفتانین، لە خواکورک و زاپ شەڕ روودەدەن. ئێمە بەڵێنمان دا هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بپارێزین و دەیشیپارێزین. بە بەرچاومانەوە دوژمن دێت و داگیر دەکات، رێگا دروست دەکات و کار دەکات بۆ خۆ جێگیرکردنی بە شێوەی هەمیشەیی. ئێمە لە دژی ئەوە شەڕ دەکەین، ئێمە دەستکەوتەکانی گەلی باشووری کوردستان، گەلی باشووری کوردستان، خاکی عێراق دەپارێزین".

پەیامی موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستن بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

"لە چیاکانی کوردستانەوە سڵاو لە هەموتان دەکەم، جەژنی ژیانەوەتان لێ پیرۆز دەکەین. لە ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ دا، جەژنی ژیانەوە لە گەلی کوردستان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو هاوڕێیانمان، کرێکاران و لایەنگرانمان پیرۆز دەکەین. لە ٣٧هەمین ساڵی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازین.

بە ناوی هەموو هەڤاڵانەوە، جەژنی ژیانەوە، هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، دڵسۆزی و رێزی خۆمی پێشکەش دەکەم.

ئەم رۆژە پیرۆزانە بە رەنجی رێبەر ئاپۆ و فیداکاریی شەهیدە قارەمانەکانمان بەدیهاتوون. شەهیدانی شۆڕشی کوردستان کە بە خوێنی خۆیان ئەم رۆژەیان رازاندووەتەوە، لە کەسایەتیی فەرماندەی گەورە هاوڕێ مەعسوم کۆرکماز (عەگید) یادیان بەرز رادەگرین، لە بەرامبەر یاد و بیرەوەریاندا سەریان بۆ دادەنەوێم و ئەو بەڵێنەى کە پیمان داون دووبارەی دەکەینەوە. ئێمە چەکی ئەوان لەسەر عەرز ناهێڵینەوە و ئامانجەکانیان بەدیدەهێنین، بە رێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد دا خاوەنداری لە یاد و بیریان دەکەین.

لە ١١ی ئاب لە ناوچەی برادۆست لە دژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق هێرشێکى دڕندانە ئەنجامدرا. لەو هێرشەدا فەرماند و هاوڕێی هێژامان عەگید گارزان (موراد کاڵکۆ) شەهید بوو. هاوڕێ عەگید گارزان ٢٨ ساڵ لە چیاکانی کوردستاندا بۆ گەلەکەی لە زۆر ناوچەدا تێکۆشا و شەڕی کرد و ٤ جار بریندار بوو و رەنجێکى زۆری دا. هاوکات لەو هێرشەدا زوبێر حالی فەرماندەی سوپای عێراق شەهید بوو.

 سەری گەلی عێراق و گەلی کورد ساخ بێت

هەر لەو هێرشەدا یەکێک لە فەرماندە هێژاکانی سوپای عێراق بە ناوی محەمەد رەشید شەهید بوو و ٢ سەربازی سوپای عێراقیش بریندار بوون. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەر سێ فەرماندەکە دەکەین، سەرەخۆشیش لە گەلانی کوردستان و عێراق و بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی عێراق دەکەین. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە خوێنیان لە زەویدا نامێنێتەوە و لێپرسینەوە لەو هێرشە دەکرێت.

ئەو هێرشە لە دژی سوپای عێراق ئەنجامدر ا. سوپای عێراق داوای لە هەڤاڵانمان کرد، کە بۆ ماوەیەک لەگەڵیاندا بن، کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون هێرشیان کرایە سەر. ئەو هێرشە لە ناوچەی ئێمەدا نەبوو، لەو شوێنەدا بوو کە ئەوان داوایان لە هەڤاڵانی ئێمە کردبوو بڕۆن بۆ ئەوێ. ئەو ھێرشە راستەوخۆ لە دژی سوپای عێراق ئەنجامدرا. ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە کرانە ئامانجی ئەو هێرشە ئۆتۆمبێلی فەرمیی سوپای عێراق بوون و ئاڵای ئەوانی لەسەر بوو. سەرباری ئەوانەش هێرشیان کردە سەری. ئەوەش نیشانی دەدات، کە هێرشەکە بە ئەنقەست لە دژی سوپای عێراق ئەنجامدراوە. هەڤاڵانی ئێمەش لەوێ بوون و بەو شێوەیە شەهید بوون.

بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستان زۆر جار وتیان 'پەکەکە و دەوڵەتى تورک شەڕی خۆی هێناوەتە باشووری کوردستان'. ئێستا لێرە هیچ شەڕێک نییە، چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت و دواتریش هێرش دەکرێت. قسەى بەو شێوەیە راست نییە. هەروەها دەڵێن 'پەکەکە دەچێتە سەر سنوور و لە دژی سوپای تورک چالاکی ئەنجام دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ باشوورھ. بە دڵنیاییەوە هیچ شتێکى لەو جۆرە نییە. لەم ٣ بۆ ٤ ساڵەی دوایدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات. یانی ئێمە شەڕمان نەهێناوە بۆ ئێرە ئەوان هێناویانە. هێرش دەکەن و زۆر شوێن داگیر دەکەن.

ئێمە هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان دەپارێزین

لەبەر ئەوەى ئێمە لە باکوور شەڕ دەکەین، لە حەفتانین، خواکورک و زاپ شەڕ روودەدەن. ئێمە بەڵێنمان دا کە هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بپارێزین و دەیشیپارێزین. بە بەرچاومانەوە دێت و  داگیری دەکات، رێگا دروست دەکات و دەیەوێت خۆی بۆ هەمیشە جێگیر بکات. ئێمە لە دژی ئەوە شەڕ دەکەین، ئێمە دەستکەوتەکانی گەلی باشووری کوردستان، گەلی باشووری کوردستان، خاکی عێراق دەپارێزین.

با سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی عێراق، ل خاکی باشووری کوردستان بکشێتەوە و با شەڕ نەکات، ئێمە ئامادەین کە لەسەر سنوور هیچ چالاکییەک نەکەین. بەڵام دەبێت ئەویش هێرش نەکات. ئەوەى لەلایەن ئێمەوە دەکرێت بەرخودانی نەتەوەییە لە دژی داگیرکەریی تورک. دەبێت هەموو کەسێک راستیی دۆخەکە بەو شێوەیە ببینێت. ئەگەر لە حەفتانین لە دژی داگیرکەری ٢ مانگ شەڕ نەکرایە، ئێستا زۆربەى ناوچە سنووریەکانی داگیرکردبوو. بەرخودان بەرخودانی پاراستنە، بەرخودانی رەوایە. لە دژی خاکی کوردستان هێرشێک هەیە و لە دژی ئەو ھێرشەش هەڵوێستێکى بەرخودان هەیە. ئەوەش بۆ هەموو کەسێکە.

١٥ی تەباخ هەبوونی گەلی کوردی سەلماند و کۆتایی بە پارچەبوون هێنا

هەڵمەتی ٥ی تەباخ لە باکووری کوردستان رێگەی لە سڕینەوەى کورد گرت و هەبوونی گەلی کوردی سەلماند. داگیرکەری تورک دەیخواست گەلەکەمان لە ناو ببات، کوردستان بکاتە ناوەندی دواکەوتویی، بەڵام هەڵمەتی ١٥ی تەباخ کوردستانی کردە ناوەندی تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی و تێکۆشانی ژنانی ئازاد. لە ناو کۆمەڵگەدا نەتەوایەتیبوونی ئافراند، هەبوونی کۆمەڵگەی مسۆگەر کرد. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ نەک تەنها لە باکووری کوردستان رێگای بە رووی پێشکەوتندا کردەوە، بەڵکو رۆژئاوای کوردستانیش خۆی بە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە رێکخستن کرد و خۆی پێشخست. ئەگەر هەڵمەتی ١٥ی تەباخ نەبوایە، بە تایبەتی لە ساڵەکانی ١٩٨٨، ٨٩، ٩٠ و ٩١ دا هێرشی گەریلا نەبوایە، دواى ئەنفار و کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە گەلی باشووری کوردستانمان نەیدەتوانی خۆی بخاتەوە سەر پێ. هەمان شتیش بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان راستە.

کۆمەڵگەى کوردستان تەنها بەسەر ٤ بەشدا دابەش نەکرابوو، بەڵکو دابەشکرابوو بەسەر زۆر پارچەدا. مەزهەب، ئایین، زاراوە، عەشیرەت و ناوچەگەری هەموویان بناغەى ئەو پارچەبوونە بوون. بە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ ئەو پارچە بوونە لە گۆڕێ نەما. ١٥ تەباخ بە بیر و بۆچوونی 'سەرەتا نەتەوایەتی، دواتر باوەڕ و زاراوە'ی رێبەر ئاپۆ رووناکیی نەتەوەیی ئافراند، ستراتیژیی نەتەوەیی ئافراند. ئەو ستراتیژییە دەستی گەلی کوردی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕ است بەهێز کرد. لەسەر ئەو بنەمایە گەلەکەمان لە دژی فاشیزمی داعش، کە بوو بووە بەڵای سەر مرۆڤایەتی، شەڕی کرد و وایکرد کە داعش تێکبشکێت. گەلانی کورد و عەرەب پێکەوە داعشیان تێکشکاند. گەلی کورد بەو شێوەیە بووە ئاکتۆرێک، بووە هێزێک. ئەوانە هەموویان راستین. بێگومان لە ناو هەموو ئەوانەدا کاریگەریی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، کاریگەریی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەیە. کەس ناتوانێت لەسەر ئەوە مشتومڕ بکات.

لەبەر ئەوەى لە بەرامبەر گەریلادا تێکشکان لە ناو گێژاو و قەیراندان

داگیرکەری تورک ٦ ساڵ لەوە پێش بە پشتیوانیی گلادیۆ ناتۆ تەکنەلۆژیای شەڕی بە دەستهێنا. بە تایبەتی دواى ئەوەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەریان دەستکەوت وتیان 'تەواوە، من بەوە گەریلا پاکتاو دەکەم'. هەروەها وتی 'هەروەها من دەتوانم لە رێگەى ئەوانەوە، خاکی عوسمانی سەرلەنوی بخەمەوە ژێر دەستی خۆم'. ئەردۆغان بۆ خۆی رۆیشت و ئیمزا و مۆری خۆی لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگییەکان دا و خواستی ئەوانە وەک ئەفسانەیەک نیشان بدات. بەو شێوەیە ٦ ساڵ لە دژی ئێمە شەڕ دەکات. گۆشەگیرییەکی ۆزر قورسی بەسەر رێبەر ئاپۆ دا سەپاندووە. گوشارێکى زۆر قورسیان خستە سەر سیاسەتی دیموکراتیکی کورد – تورک، زیندانیکردن، قڕکردن و سڕینەوەیان ئەنجامدا. گوشاری فاشیستییانەیان بەسەر گەلەکەماندا سەپاند. بۆ لە ناوبردنی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەستی بە هێرشی هەمەلایەنە کرد. ئەگەر لە یادتان بێت دەیانوت 'تاوەکو فڵان کات کۆتاییان پێدەهێنین' و بەو شێوەیە کاتیان بۆ لەناوبردنی گەریلا دیاری دەکرد.

ئەنجامەکە ئەوەیە؛ نەیانتوانی لەشەڕدا سەربکەون و تێکشکان. لەبەر ئەوەش لە ناو سیستمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە دا گێژاو دروستبووە و تووشی قەیرانی قورس بوون. ئەگەر لە دژی ئێمە سەربکەوتنایە، ئەوا تووشی ئەو گێژاو و قەیرانە نەدەبوون. بەڵام لەبەر ئەوەى تێکشکاون تووشی ئەو قەیرانە بوون. رژێمی فاشیستیی قڕکەر ئێستا تەنها بەسەر دەتوانێت خۆی لەسەر پێ رابگرێت، بۆ ئەوەش بە هاندان و دانەدان هەستیی نەتەوەپەرستیی – شۆڤێنی لە ناو کۆمەڵگەى تورک دا برەو پێدەدەن و دەیانەوێت لە رێگەى شەڕەوە درێژە بە مانەوەى سیستمەکەیان بدەن و بیکەن بە هەمیشەیی.

لەبەر ئەوەى نەیتوانی لە دژی ئێمە کاریگەری و ئەنجام بەدەست بهێنێت، دەیەوێت شەڕ بکات، بەڵام لەبەر ئەوەى ئەنجامی بەدەستنەهێنا لە دەرەوەى سنووریش شەڕ و سیاسەتی قەیران و ئاڵۆزیی قوڵ کردەوە. هێرش دەکاتە سەر سوریا، هێڕش دەکات سەر عێراق، هێرش دەکاتە سەر لیبیا و حساب و کتاب لەسەر گەلی عەرەب دەکات و سیاسەتی زوڵمکردن بەڕێوەدەبات. ئێستا لە دەریای سپی لە دژی یونان قەیران دروست دەکات.

گەریلای نوێ دەئافرێنرێت

هەوڵ دەدات لە رێگەی شەڕ و زوڵم لەسەر پێ خۆی رابگرێت، بەڵام ئیدی ئەو کات و سەردەمە تێپەڕیوە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەیانجار سەلماندیان کە تێکناشکێن و هێشتاش ئەوە دەسەلمێنن و رێگای سەرکەوتن دەکەنەوە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەیانەوێت بە فەلسەفی رێبەر ئاپۆ گەریلایەتیی نوێ بئافرێنن. ئەوەش بە کردەوە دەسەلمێنن. دەیانەوێت گەریلای مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک بئافرێنن. رێ و رێبازی ئەوەش ئافراندنە لە رێبازدا، لە ناو کرداری شەڕدا بەڕێوەدەچێت. بە چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی ئێستا سەرکەوتن بۆ گەریلایە.

٢ مانگە لە حەفتانین بەرخودان هەیە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان جەنگییەکان، کە وەک ئەفسانە سەیریان دەکرا لە حەفتانین پووچکرانەوە. هەموو هێزەکانیان لەوێ گیریخواردووە و ئێستا شەڕ هەیە. ئێمە دەمانەوێت گەلەکەمان، بە تایبەتی گەلی باشووری کوردستان، گەلی عەرەب و عێراق کە پشتیوانیمان لێ بکەن. ئێمە بە بڕیار و پێداگرین کە دوژمن تێکبشکێنین. ئێمە لە حەفتانین ئەوانمان گێژ کردووە و ئەگەر بێن بۆ زاپ دەیانکەین بە ژێر گڵەوە. ئەو قسەیەی من قسەیەکى ئاسایی نییە. ئەزموونێکى ٣٦ ساڵەمان هەیە. ئێمە باش دەزانین کە چۆن تەکنەلۆژیاکەیان پووچ بکەینەوە، بە رێباز، تاکتیک و تەکنیکی شەڕ، شەڕکردن لە وشەکانیدا بەهێز دەکەین، باش دەزانین کە لە ژێر زەویدا لە تونێلەکاندا چۆن شەڕ بکەین و سەر بکەوین. ئێمە ئێستا قورسایی دەخەینە سەر ئەوانە. لەبەر ئەوە گەریلا لەم قۆناغە هەستیارەدا بە رۆڵی خۆی هەڵدەسێت. لە ٣٦هەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخ دا ئەو تایبەتمەندییانەى کە ئێمە لەسەر روون بووینەتەوە ئەوانەن. بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا دەبێت گەلەکەمان بە ڕۆڵی خۆی هەستێت.

رێنماییەکانی ئێمە رێنمایی رێبەر ئاپۆیە، رێنمایی راست و دروستی گەل و شەڕڤانانە. ئەرک دەکەوێتە ئەستۆی گەلەکەمان، ژنان، گەنجان و دەبێت هەموو کەس بە ئەرکی خۆی هەستێت.

ئێمە دەمانەوێت هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە ٣٦هەمین ساڵیادیدا باشتر گەش بکەین. ئەمڕۆ گەلەکەمان لە ئەوروپا چالاکی دەکەن، ئەوە زۆر گرنگە. ئەوەتا سی پی تی راگەیاندراوی بڵاوکردەوە و وتی 'لە ئیمراڵی گۆشەگیری هەیە'. ئەوە بناغە و مافدارانە بوونی تێکۆشان بەهێزتر دەکات. هەر چالاکییەک لە ئەوروپا کاریگەریی خۆی لەسەر سیاسەت و دیپلۆماسی هەیە. لە دەرەوەى وڵات یان لە وڵاتیش، ئەگەر وڵاتپارێزە هێژاکانمان، بە تایبەتی ژنان و گەنجان بە ئەرکی خۆیان هەستن، ئەگەر شەڕی گەل گەورە بکەن، لەگەڵ گەلی عەرەب دا هاوپەیمانی بکەن، گەلی کورد و عەرەب پشتیوانی لە یەکتر بکەن، ئیمە دەتوانین ئەو شەپۆلە شۆڤێنییەى ئاکەپە – مەهەپە تێکبشکێنین.

لە ساڵی ٣٧هەمین دا تێکۆشانەکەمان گەرمتر دەبێت، بە دڵنیاییەوە عەگیدەکانی تێکۆشان لە رێگەى هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە خۆیان مۆدێڕن و نوێ دەکەنەوە، خۆیان دەکەنە هێزی سەرکەوتن. ئیمە شەهیدە قارەمانەکانمان، لە عەگیدی یەکەمەوە تاوەکو دوایین عەگید و هەموویان، شەهید زەکی شەنگالی، ئەرداڵەکان، ئاتاکان ماهیرەکان لە کەسایەتیی ئەواندا یادی شەهیدانی تەباخ و هەموو شەهیدانی شۆڕشمان بەرز رادەگرین. لەسەر ئەو بنەمایە جارێکیتر جەژنی ژیانمانەوەمان پیرۆز دەکەین، لە دڵەوە بۆ هەموان سەرکەوتن دەخوازین و دەڵێین 'بژی ١٥ی تەباخ و بژی سەرۆک ئاپۆ'،".

ژ.ت