قەرەیلان: خۆڕاگری بەرفراوانتر دەکەین

قەرەیلان رایگەیاند، بۆ ئەوەی گەلان لە فاشیزم رزگار بکەین، خۆڕاگری بەرفراوانتر دەکەین و جەختیشی کردەوە، قۆناغی بەردەممان دەبێتە قۆناغی شەڕێک لە ئاستێکی بەرزدا کە هەردوولا لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامێکدا دەبن.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات- ANF جەختی کردەوە کە رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەموو کارتە فشارەکانی خۆی خستووەتە روو، لەگەڵ قەیرانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و هەموو دەرفەتەکانیەوە دەیەوێت لەم جەنگە ئەنجامێک بەدەست بهێنێت و وتی:"ئێمەش بە بەرفراوانکردنی خۆڕاگری و بە مەبەستی لەناوبردن، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ کۆتاییهێنان بە هێرش و هەڕەشەکانی رژێم کە لە بەرامبەر گەلی کورد و گەلی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی دەدات." کارایلان وتیشی، ئەو خۆڕاگریەی گەریلا لە کوردستان بەڕێوەی دەبات، تەنها بە ئازادی گەلی کورد سنووردار نیە، بەڵکو بە تایبەت بۆ گەلانی تورکیا، شەڕ بۆ ئازادی و دیمۆکراسی ناوچەکەی دەکات.

١٥ی تەباخ لاپەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە

قەرەیلان وتی، هەنگاوە بەناوبانگەکەی ١٥ی تەباخ لاپەڕەیەکی نوێی لە ناو تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی گەلاندا هەڵدایەوە، بۆ مێژووی کوردستانیش خاوەنی چەندین تایبەتمەندی نوێ و گرنگە و بەم شێوەیە دوا:"بەر لە هەموو شتێک لەسەر بنەمای خۆپاراستن بە پشتبەستن بە ئایدۆلۆجی و فەلسەفەیەک خۆی ئامادە کردووە و خۆڕاگریەکی وەهایە کە بە یادکردنەوە دەستی پێکردووە.

قەرەیلان وتی:"ئەمە راستیەکە کە نوێنەرایەتی خۆڕاگریەک و هێڵێک دەکات کە پشتبەستە بە فەلسەفەی ئاپۆیی و خاوەنی رامانێکی هاوچەرخە، نە بە کۆمەڵگای بەردەست خۆی بگەیێنێت بە ئامانج، بەڵکو بە گۆڕین و گۆڕانکاریکردن لە کۆمەڵگادا و بە خۆ نوێژەنکردنەوە هەوڵدەدات خۆی بکات بە هێزی شۆڕش. وەکو ئاشکرایە، خۆڕاگریەکانی پێشووتر، بە گشتی خۆڕاگریەکانی تر، بە شێوەی وەستان لە دژی هێزە سەردەستەکان، بە شێوەی هەڵوێست هاتوونەتە ئاراوە. 

هەنگاوی ١٥ی تەباخ کە رێبەر ئاپۆ ئامادەی کرد، هەنگاوێکی وەهایە کە بە هێزێکی کەم بەڕێکەوت، بەڵام ئەنجامی گەورەی بەدەستهێنا. ئەم هەنگاوە هێندەی لە دژی دوژمنی سەردەست-داگیرکەر-قڕکەر نراوە، لە ناوخۆش بە واتای هێڵی خۆڕاگریی بۆ پارچەکردنی زنجیرەکانی کۆیلایەت دێت. ئەمە هێڵێکی وەهای تێکۆشانە کە بەر لە هەموو شتێک، شکاندنی زنجیرەکانی ناو مێشکی خستووە بەردەمی خۆی و لەم چوارچێوەیەشدا لە راستیی کۆمەڵگایەک کە هیواکانی شکاوە و بێ بڕوا ماوە و تەسلیمبوونی هەڵبژاردووە، ئەوەی کردووە بە ئامانجی خۆی کە بێ بڕوایی بگۆڕێت بۆ باوەر بەرخۆبوون، بێ هیوابوونی گۆڕیوە بۆ هیوا، ترسی گۆڕیوە بۆ چاونەترسی و تەسلیمبوونی گۆڕیوە بۆ خۆڕاگری. لەم سۆنگەیەوە ١٥ تەباخ لە چەندین رووەوە جیاوازتر لە خۆڕاگریەکانی پێشووتر، هەروەها لە مێژووی خۆڕاگریی کوردستاندا، سەرەتای سەردەمێکی نوێیە."

١٥ی تەباخ تەنها راپەڕێنێکی چەکداری نیە، بەڵکو بانگەوازیی خۆڕاگریی کۆمەڵایەتیە

قەرەیلان لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:"ئەگەر مرۆڤ هەنگاوی ١٥ی تەباخ تەنها وەکو راپەڕێنێکی چەکداری تەماشا بکات، ئەوا روانگەیەکی زۆر بەرتەسکە و ناڕاستە. تەقاندنی گولەی یەکەم، لایەنە سیمبولیەکەیەتی. لە بنەڕەتدا، ١٥ی تەباخ بانگی خۆڕاگریی کۆمەڵاگایە. بۆ نوێژەنکردنەوەی کۆمەڵگا و لەسەر پێ هێشتنەوەیەتی."

قەرەیلان راشیگەیاند، کۆمەڵایەتیبونی ئەم هەنگاوە و گەشبوونەوەی راپەڕینەکان بە تەواوەتی ئەنجامی ئەو تایبەتمەندیەکانی ١٥ی تەباخە و وتیشی:"لە راستیدا ئامانجی هەنگاوی ١٥ی تەباخ، لە تێکۆشانی گەریلادا ئەوە بوو کە ببێت بە گەل و لەبەر ئەوەش کە سەرکەوت، دوای ٩ ساڵی تێکۆشانی گەریلا، لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا. سیاسەتی پشتگوێخستن و لەناوبردن-ی دەوڵەتی قڕکەر بێئەنجام مایەوە."

لە دژی دەسەڵاتداری، لە تێکۆشانی هەبووندا بوو بە هێزی سەرەکی

قەرەیلان وتیشی:" هەنگاوی خۆڕاگری کە لەگەڵ هەنگاوی ١٥ی تەباخ دەستی پێکرد، لە ناو قۆناغی خۆڕاگریدا، هێڵی کوردی ئازادی دروست کرد کە رۆژ بە رۆژ سەرکەوتووتر بوو، ئەویش نەک تەنها لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک، بەڵکو لە بەرامبەر هەموو هێزەکانی ناتۆ. تێکۆشانی گەریلا دوای پلانگێریە نێودەوڵەتیەکە، بە شێوازە جیاوازەکانیەوە تا رۆژی ئەمڕۆ هاتووە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هەمیشە چارەسەری سیاسیان بە بنەما گرتووە و خۆی دەسپێرێتە ئیرادەی گەل، بۆ گەلی کوردستان کە لە دژی سەردەستی لە تێکۆشانی مانەوەدایە، لە پاراستنی ئیرادە و کەسایەتدا، بوو بە هێزی سەرەکی."

هەنگاوی ١ی حوزەیران و ئامانجەکانی

قەرەیلان لە بارەی هەنگاوی ١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٤ کە وەکو "١٥ی تەباخی دووهەم" پێناسە دەکرێت و هەروەها لە بارەی جەنگیی شۆڕشگێری گەل لە ساڵی ٢٠١٠وە کە تا ئێستا بەڕێوە دەچێت، وتی:" هەنگاوی ١ی حوزەیران لە دژی زیهنیەتی دەوڵەتی داگیرکەر-قڕکەر و سەردەستبوونە کە رێگاکانی چارەسەری پێ قبوڵ نیە و واز لە هەوڵەکانی بۆ لەناوبردن ناهێنێت، هاوکات ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی چالاک گەشکردنی خۆپاراستنە. لەم رووەوە هەوڵی داوە کە بە تایبەت بە چالاکیە سنووردار و هۆشیارکردنەوەکانی، دەوڵەت کێشەکە ببینێت و راکێشی بکات بۆ ناو دیالۆگ. لەم رووەوە چالاکیەکانی نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠١٠ چالاکیی هۆشیارکردنەوە بوون و لە چوارچێوەی پاراستنی چالاکدا بوون. لە راستیدا ئەم تێکۆشانە دەوڵەتی راکێشایە سەر مێزی دیالۆگ. بۆ نمونە قۆناغی ئۆسلۆ و چەند ئاستێکی تری دیلۆگ دروست بوون. بەڵام دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە دەوڵەتی هیچ نیەتێکی چارەسەریی نیە، ئیدی رێنوێنیەکی ئاشکراتر خرایە روو.

هەڵبژاردەی شەڕێ شۆڕشگێریی گەل

رێبەر ئاپۆ وتی، 'لە چوارچێوەی ئەم بابەتەدا هەڵبژاردەی یەکەم و ئەو رێگایەی ئێمە گرنگیی پێدەدەین، چارەسەریی دیمۆکراتیک-یاساییە لە چوارچێوەی دیالۆگدا. بەڵام دەوڵەت ئەوە قبوڵ ناکات. ئەگەر لە ئێستا بەدواشەوە قبوڵی نەکات، گەلی کورد بێچارە نیە. هەڵبژاردەی دووهەم جەنگی شۆڕشگێری گەلە' و لەو کاتەوە تا ئێستا بە رێنوێنی جەنگی شۆڕشگێری گەل، تێکۆشان بەرفراوان دەبێت. ئەمە هاوکات سەردەمی ستراتیجی چوارەمە، یان بە واتایەکی تر ئەو سەردەمەیە کە هێنانی چارەسەری، بە هێز و ئیرادەی خۆت دێنیتە ئاراوە. لەم سەردەمەشدا مرۆڤ دەتوانێت باس لە چوار هێز بکات؛

* هێزی گەریلا

* بزوتنەوەی خۆڕاگری رێکخستنکراوی گەل، یان تێکۆشانی کۆمەڵایەتی کە بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان گەشتر دەبێت.

*رێخستنەکانی هێزی خۆپاراستن کە پاراستنی کۆمەڵگا دیسان لە ناو کۆمەڵگادا خودی گەل دەیکات. یان لە هەر گەڕەکێک و لە هەر گۆڕەپانێک کە کۆمەڵگای ئێمەی لێیە، بەهێزکردنی بەرێخستنبوونی پاراستنی سڤیل کە لە دژی هێرشەکانی سەر کۆمەڵگای بتوانێت خۆی بپارێزێت.

*لەسەر رێکەوتنی ئەو تێکۆشانەی کە گەلی کوردستان لە شارە گەورەکان بەڕێوەی دەبات و هاوکات تێکۆشانی بزوتنەوەکانی شۆڕشگێر-سۆسیالیست-دیمۆکراتەکانی تورکیا، کە چینە رەنجدەرەکانی تورکیا کە لە بزوتنەوەی شۆڕشدا بەڕێوەی دەبن.

ئەوەی ئەساسە هەواڵگریە، نەک تەکنیک

قەریلان لە بارەی پرۆپاگەندەی ئەوەی دەڵێت، لە بەرامبەر تەکنیک و تەکنولوجیای شەڕ 'گەریلایەتی کۆتایی پێهاتووە' باسی لە گەریلای پرۆفیشنال و مۆدێرن کرد و وتی:"ئەمڕۆ شەڕ لەسەر بنەمای هەواڵگری بەڕێوە دەچێت، ستراتیجی و تاکتک بە پێی ئەوە دیاری دەکرێت. بە بێ هەواڵگری، تەکنیک بە تەنها ناتوانێت سەربەخۆ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. تەکنیک لەسەر بنەمای رێنیشاندەری تەکنیکەکە، ئەنجام بەدەست دێنێت. لەم رووەوە ئەوەی ئەساسیە، هەواڵگریە نەک تەکنیک."

قەرەیلان لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:"هێزە داگیرکەر-سەردەستەکان بە پشتبەستن بە تەکنیکی پێشکەوتوو دەڵێن، 'ئیدی گەریلایەتی کۆتایی پێهاتووە، مادام دەرفەتی هەواڵگری زیادتر بووە، گەریلا لە هەر کوێیەک جموجوڵێک بکات لە ژێر کۆنتڕۆڵدا دەبێت و بە تەکنیک لێیان دەدرێت و ناتوانن هیچ ئەنجامێک بدەست بێنن'، ئەمە تێکۆشانی گەریلا دەگەیێنێتە ئەنجامێکی فیکری. بە پێشبینیەکانی رێبەر ئاپۆ لەسەر فەلسەفەی قووتدانی مرۆڤ، 'گەورەترین تەکنیک خودی مرۆڤە'، وردبوونەوە لە مرۆڤ لە سەر بنەمای زیرەکی، خولقێنەربوونی مرۆڤ زیاتر دەخاتە روو. ئێمە لەو بڕوایەداین کە زیرەکی مرۆڤ لەو ئاستەدایە کە دەتوانێت ئەو تەکنولوجیایە لەناو بەرێت. لەسەر ئەم بنەمایە لەسەر زیرەکی خولقێنەربوونی مرۆڤ و هەڵوێستی بەهێز-بریاردەری و بە ئیرادەیەکی ملیتانانە و شەڕڤانی شۆڕشگێری تەواو پرۆفیشناڵ، دەبێت گەریلای سەدەی ٢١ لە کوردستان بەهێز بکەین.

گەریلای پرۆفیشنال

گەریلای سەدەی ٢١ واتە گەریلای پرۆفیشنال. گەریلای پرۆفیشنال خاوەنی سێ پایەی سەرەکیە؛

*گەریلای بە باوەر، بڕیاردەر، یادەوەر و بە بێی پارت دەبێت خاوەنی ژیان و هەڵوێستێکی ملیتانی بێت.

*دەبێت کلتوری سەربازی لە ناو خۆیدا جێگیر کردبێت، بە دیسیپلین بێت، خاوەنی زیرەکی و جموجوڵێکی شاراوە بێت و خاوەنی کەسایەتێکی رێکخستنکراوی سەربازی بێت. ئەم جۆرە گەریلایە دەبێت بە زانابوون لە ناو سەربازیدا قوڵ بووبێتەوە، لە رووی ستراتیجی و تاکتیکەوە گەیشتبێتە ئاستێکی بەرز.

*بە واتای ئاستی شەڕڤانبوون دێت کە لەسەر تەکنیکی شەڕ بووە بە پسپۆر و خاوەنی پرەنسپە و دەتوانێت بە شێویەکی پسپۆرانە تەکنیک بخاتە ژێر خزمەتی تاکتیکەوە.

بە یەکەوە بوونی ئەم سێ شتە، یان بە پارتیبوون، بە سەربازیبوون و پسپۆڕی، ئاشکرایە کە لە ناو گەریلادا هەڵوێستێکی سەربازی دێنێتە ئاراوە. لە ناو گەریلادا پرۆفیشناڵی بەم مانایە دێت.

گەریلای مۆدێرن

گەریلا مۆدێرنیش هەمان گەریلای سەردەمە. سەرەکیترین تایبەتمەندیی گەریلای سەردەم ئەوەیە کە هەوڵە هەواڵگریەکانی دوژمن پووچەڵ بکاتەوە. بە ئامادەکاریەکی بێ کەموکورت و هەڵسوکەوتێکی خاوەن دیسیپلینی جەوهەری، رێگە نەدات کۆنترۆل بکرێت، بەڵکو دوژمن دەخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆیەوە. ئێمە باس لە هێزی شاراوەی گەریلا دەکەین. لە هیچ شوێنێک نەبێت، بەڵام ئەگەر پێویست بوو دەتوانێت لە هەموو شوێنێک بێت، بۆ ئەو گەریلایەی خاوەنی زیرەکیەکی خولقێنەر و مانۆورە، ئێمە پێی دەڵێین 'گەریلای مۆدێرن'. بە کورتی گەریلای پرۆفیشنال-مۆدێرن ئەو گەریلایەیە کە دەتوانێت لە دژی هەواڵگری و تەکنولوجیای جەنگی سەردەم ببێت بە وڵام."   

بە پلانێکی نوێ دەیانەوێت تەڤگەری ئازادی کوردستان تەسفیە بکەن

قەڕەیلان لەبارەی هێرشەکانی تورک لەم ساڵانەی دواییدا ئاشکرای کرد،"وەک دەزانرێت لە ٢٠١٥ەوە لە شەڕی فەرمیەوە و تا ئێستا ٥ ساڵ تێپەڕی. سیستمی دەوڵەتی تورک بە هاوپەیمانیەک هەموو رەگەکانی نەژادپەرستی، میللیەتگەرایی، نەتەوەیی، فاشیستی لەناو ڕژێمدا ڕێکخست. فەتحولاچیەکان کە لە دەرەوەی ئەو هاوپەیمانیەدا مانەوە توانیان بۆسەیان بۆدانێن و سەرکوتیان بکەن. لەسەر بناغەی پلانی نوێ، ئامانجیان ئەوەبوو کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان تەسفیە بکەن و لەسەر ئەم بناغەیە دەسەڵاتی خۆیان لەسەر سنوری میساقی میللی بسەپێنن، دەوڵەتانی هەرێمەکە وەک سوریا، عێراق و لوبنان بخەنە ژێر دەسەڵاتیان و دەسەلاتی ڕژێمی فاشیست جێگیر بکەن. بۆیەش پێویست بوو کە سەرەتا تەڤگەرەکەمان سەرکوت بکەن."

هێرشە گشتیەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە

قەڕەیلان وتیشی،"بەو قسەیەی کە وتیان دوای نیسانی ٢٠١٧ کەس ناتوانێت ناوی پەکەکەش بهێنێت، بەم ئامانجە شەڕێکی بەهێزیان بەرێوەبرد و ویستیان بە تەئکیدی پرۆسەی لەناوبردن ئەنجام بدەن. ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵیدا کە تەڤگەری ئێمە تەسفیە بکات و لەسەر سیاسەتی قڕکردنی کورد داهاتووی خۆیان مسۆگەر بکەن. لەبەرئەوەش شەڕەکەیان ناونا 'شەڕی مان و نەمان' ، بەڵام لەم قۆناغەدا لە ماوەی پێنج ساڵدا هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا. هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا، باشوور و سیاسەتی کورد، بە هەموو شێوەیەک هێرشیان کرد. لە هێرشەکاندا بێگۆمان شەهیدماندا، باجماندا بەڵام بە بەرخۆدانیەکی گەورە سەنگەرەکان پارێزران و دوژمن تێکشکێنرا. بە کورتی هێرشە گشتیەکانی دەوڵەتی تورک هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنا و سەرنەکەوتن."

لە قۆناغی داهاتوودا شەڕ قوڕس دەبێت و بۆ هەردوولایەنیش ئەنجام گرنگ دەبن

موراد قەڕەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی،"ئێستا ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەموو کارتەکانی بەکاردەهێنێت، لەگەڵ قەیرانی ئابۆری، سیاسی و کۆمەڵایەتی کە تووشی سیستمی سیاسی بووە، هەموو دەرفەتەکانی بۆ شەڕ بەکار دەهێنێت و دەیەوێت بە تەئکیدی ئەنجام بەدەستبهێنێت. لەدژی ئەمەش ئێمەش لەدژی رژێمی فاشیست و قڕکەر و نەژادپەرست بەرخۆدان بەهێزتر دەکەین، ڕێگا نادەین کە سەربکەوێت و بە تێکشکاندنی ئەم ڕژێمە گەلی کورد و گەلانی تورکیا و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە مەترسی و هەڕەشەیان لەسەرە، ڕزگار دەکەین. ئەو بەرخۆدانەی کە ئەمڕۆ گەریلاکان لە کوردستان بەڕێوەی دەبەن، نە تەنها بە ئازادی کوردستانەوە سنورداتە. ئەم شەڕە وابەستەی گەلانی تورکیا و بۆ داهاتووی ئازاد و دیموکراتی گەلانی هەرێمەکەیە. بۆ ئەوەی ئێمە گەلان لە هەڕەشەی دەسەڵاتی فاشیتی سەر کار و لە سیستمی فشار ڕزگار بکەین، بەرخۆدانمان بەهێزتر دەکەین. لەم ڕووەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، قۆناغی داهاتوو، دەبێتە قۆناغی سەخترین شەڕ کە هەردوولاش دەیانەوێت ئەنجام بەدەستبهێنن. لەم شەڕەدا بۆ هەردوو لایەن ئەنجامەکان گرنگ دەبن، بێگۆمان بۆ پێگەی گەلەکەمان و بە گشتی بۆ تەڤگەری شۆڕشگێری ئەنجامی زۆر گرنگ و ستراتیژی بەدەستدەهێنرێن. لە کوردستان و تورکیا و هەرێمەکە نەک بۆ فاشیستی تاریک، بۆ گەشبوونی داهاتوو، ئازادی و دیموکراسی، ئەمڕۆ گرنگیەکی گەورەی هەیە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکۆشان دەکەن. بۆ ئاستی ئەمڕۆی شەڕ مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بڵێت."

ئێمە لەناو قۆناغێکی ستراتیژیکداین، پێویستە گەلەکەمان بە چالاکانەتر بەشداری لە قۆناغەکەدا بکات

قەڕەیلان ئەوەشی خستەڕوو، لە ٣٧مین ساڵی ١٥ی تەباخدا ئێمە کەوتووینەتە ناو قۆناغێکی تێکۆشانی زۆر ستراتیژیدا. ئەنجامی ئەم تێکۆشانە لەسەر دیارکردنی داهاتووی گەلەکەمان و گەلان کاریگەریەکی زۆر گەورە دروست دەکات. لەبەرئەوەش لە بەردەمماندا تێکۆشانێکی زۆر گرنگ هەیە. پێویستە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان، سەرەتا ژن و گەنجان، هەموو دینامیکەکانی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی چالاکتر، بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن. لەم قۆناغەدا بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی  و چالاکیەکان دەبنە پشتگیریەکی زۆر بۆ قۆناغەکە. پێویستی کۆمەڵگای کوردستان بە تێکۆشانێکی ڕێکخراوەیی هەیە.

لەدژی تاکتیکی شەڕی تایبەت تێبکۆشن

قەڕەیلان دەشڵێت،" سەرەتا ژن و گەنجان، بانگەوازیم بۆ چینی ڕەنجدەر، ڕۆشنبیر، هونەرمەند و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا هەیە، لەدژی تاکتیکی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەر – قڕکەر تێبکۆشن. بانگ لە گەنجان دەکەن بۆ پاراستنی گەلەکەمان پشتگیری یەکتری بکەن. ڕێگای پاراستن رێکخستنە. سەرەتا گەنجان پێویستە هەموو کەسێک لە هەموو جێگایەک خۆی ڕێکبخاتەوە. بە پێچەوانەوە دوژمن هەموو جۆرە رێبازێکی دەرەوەی مرۆڤایەتی، بە هەڵخەڵەتاندن، هەڕەشە و ئەشکەنجە دەیەوێت ئیرادەی گەلەکەمان لەناوببات. لەم شەڕەدا لەدژی گەریلا هەرچەندە جاش نەبن بەڵام هەندێک کەسیان لەناو جاشەکاندا کردووەتە کۆنترا و سیخوور. ئەمرۆ لە ئۆپەڕاسیۆنەکاندا ئەوان بەکاردەهێنن. ئێستا لە حەفتانین دەیانەوێت کە بەو چەتانە بەردەوامە بە شەڕ بدەن.

بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لە سەرخستنی تێکۆشانی ستراتیژیدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە

لە حەفتانین ئەمڕۆ ئاستی شەڕ کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەڕێوەی دەبەن، زیرەکی تاکتیک و تەکنیکی پەرفۆرمانسێکی وایە کە پیشانی مرۆڤی دەدات کە چۆن سەردەکەون. بە هێڵی مۆدیرن کە گەریلا جێبەجێی دەکات، ئەو ئەنجامانە بەدەستدەهێنرێن. ئەگەر ئەو هێڵەی کە ئێمە پێی دەڵێین 'گەریلای سەردەمی نوێ' بە تەواوی جێبەجێ بکرێت ئاشکرایە کە ئەنجامی گەورە بەدەستدەهێنرێن. بەڵام لە هەمانکاتدا پێویستە کۆمەڵگاکەشان هەستیار بێت. لەدژی ئەو چەتانە کە بەشداری لە شەڕ دەکەن، ببنە خاوەن هەڵوێست. وابکەن کە دەست هەڵگرن. لەدژی خەباتی سیخووڕیکردن پێویستە ڕێوشوێنی باش بگرنەبەر. ئەگەر هەڵوێست و بەرخۆدانێکی بەم شێوەیەی کۆمەڵایەتی پیشان بدرێت، لە سەرخستنی تێکۆشانی ستراتیژیدا دەبنە خاوەن ڕۆڵێکی زۆر گرنگ. هەروەها ئەم شەڕە بە تەنها بە کوردەوە وابەستە نییە. ئەم شەڕە پەیوەندی بە گەلانی تورکیا و هەرێمەکەشەوە هەیە. پێویستە هەموو گەلان پشتگیری لە یەکتری بکەن. هاوکاری یەکتری بکەن و یەکێتی شۆڕشگێری دروست بکەن و لەدژی فاشیزم شان بە شان تێکۆشان بەهێز بکەن، ئەمە ئەرکی سەرەکی شۆرشگێریە. لەم رووەوە بانگەوازیم بۆ هەموو کەسێک هەیە لە بەرەی تێکۆشانی شۆڕشگێری بەهێز بکەن و بۆئەوەش پێویستی بە فیداکاری هەیە."

بانگەوازی بۆ گەنجان: بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکەن

موراد قەڕەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازێکی ئاڕاستەی گەنجان کرد و وتی،"بە تایبەتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، پێویستە لەم سەردەمە گرنگەی مێژووی تێکۆشانماندا بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و بە هەموو شێوەیەک ڕۆڵ بگێرن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلادا بکەن و ڕۆڵی شۆرشگێری خۆیان جێبەجێ بکەن."

ز.ش - ف.ق