موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەرایەتی پەکەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ڕادیۆی دەنگی وەڵات کرد و وڵامی پرسەکانی ئارژین فەراتی دایەوە. قەرەیلان باسی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و کاریگەریەکەی ئێستای کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستا کرد.
بەشێکی چاوپێکەوتنەکەمان دوێنی بڵاوکردەوە کە تێیایدا قەڕەیلان ڕایگەیاندبوو، دوای بەرخۆدانی ئاگری وتراوە "کوردستان خەیاڵی لەو جێگەیە ژێرخاککراوە ". وتراوە، "کوردستان مردووە، لەو جێگەیە خستیانە گۆڕەوە و چیمەنتۆیان بەسەردا ڕشتووە". وتیان "چیمەنتۆ بەسەر کوردەوە کراوە و جارێکی تر ناتوانێت هەستێتەوە. بەڵام پەکەکە ئەو چیمونتۆیەی سەر گەلی کوردی پارچە کرد. گەلی کورد لە کەسایەتی پەکەکەدا لەو گۆڕە هاتە دەرەوە."
لەم بەشەی چاوپێکەوتنەکەشدا موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەرایەتی پەکەکە ئاماژە بەوەدەکات، موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەرایەتی پەکەکە.
پارادیگمای ئێمە بووە بە موڵکی هەموو جیهان
سەیرکەن لە ئێستادا ڕۆژی تێکۆشانی نێودەوڵەتی دژی توندوتیژی دژی ژنان نزیک دەبێتەوە. ئێمە وەک تەڤگەر، واتە سیستمی ئازادی سەر هێڵی پەکەکە و پاژک، ئەو یەکەمان تێپەڕکردووە. ئێمە دژی توندوتیژی دژی ژنانین، هەرچەنێک بڵێیت لەدژی توندوتیژی دژی ژنان تێکۆشان دەکەم، سیستمێکی پیاوە سەروەر هەیە. بە پارادیگامای ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هێڵی ئازادی ژن بە تەواوی سیستمی پیاوی دەسەلاتدار تێپەڕکراوە و سیستمی ژنی ئازاد دامەزراوە. واتە ئەوەی بزوتنەوەی ئاپۆیی لەم بوارەدا کردوویەتی، لە هەموو هەوڵەکان کە لە جیهاندان دەکرێت، باشترە. زیاترە. لەبەرئەوەی ئەو شتەی کە کراوە نمونەی لە جیهاندا نییە. زۆر دیموکرات و پێشکەوتووە. لەو ئاستەدایە کە پارادیگمای ئاپۆیی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. هەرچەندێک پیلان و هێرش هەبێت، ئیدی ناتوانن رێگەی لێبگرن. لەبەرئەوەی ئەو تێکۆشانەوی بەو عەقلیەت و پارادیگامایە بەرەو پیشەوە براوە، بووەتە موڵکی هەموو جیهان. لە ٤٢ مین سڵیادی تێکۆشانی پەکەکەدا کە سیستمی هزری ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکای، گەیشتووەتە ئاستی گەردوونی.
دەوڵەتی تورک شۆک بووە
دەوڵەتی تورک لە شۆکێکی جددی دایە. ئەو شۆکە بە هۆی کوشتنی بەغدادی لە نزیک سنورەکانی ئەو ناوچەیەی ژێر دەسەلاتی دەوڵەتی تورکدایە. هەروەها بە هۆی کوشتنی ئلموهاجری یاریدەدەری بەغدادیە لە جەرابلوس لە ناوچەیەک کە لە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی تورکدایە. بە کوشتنی ئەو دوو سەرچەتەیە هەموو کەسێک بینی کە ناوەندی داحش لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەولەتی تورکدایە. لە ئێستادا چاوی هەموو کەسێک لە دەولەتی تورکە. زلهێزەکان دەبێت لە ئێستادا بە هۆی بەرژەوەندیەکانیان قسە نەکەن و چاوی خۆیان بگرن. بەلام ئێمە دەزانین لەبارەی تورکیا لێکۆلین دەکرێت. تورکیاش ئاگادارە. هەروەها لیکۆلینەوە لە دەوڵەتی تورک و داعش و هەروەها پەیوەندیەکانی ئەو گروپەی کە ئەردۆغان ناوی لێناوە 'سوپای نیشتمانی سوریا' و داعش دەکرێت. بەو هۆیەوە دەوڵەتی تورک زۆر ترساوە و شۆک بووە.
دیارە ئەردۆغان سولەیمان سویلوی بۆ ئەم کارە ڕاسپاردووە، لەبەرئەوەی هەموو ڕۆژێک سویلو لەبارەی داعش قسە دەکات. بە قسەکانی: ئێمە هاوسەری بەغدادیمان دەستگیرکرد، خۆشکیمان دەستگیرکرد، خزمەکانیمان دەستگیر کرد، هەروەها چوار کەسمان دەستگیر کرد کە ئامادەکاری چالاکیان دەکرد. لە ناو شارەکاندا ئەوەندە ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە. لە دەستماندا داعش هەن. دەمانەوێت ڕادەستی ئەوروپایان بکەین، یەکێکیانمان سنورداش کرد..." هەر ڕۆژەو لێدوانێکی نوێ بڵاودەکاتەوە. هەموو جارێک بە وتنەوەی: ئێمە لەدژی داعش شەڕ دەکەین. ئێمە ژمارەیەکی زۆری داعشمان دەستگیرکردووە. ئێمە دژی داعش تێدەکۆشین. دەیانەوێت دۆخێکی بەو شێوەیە بخوڵقێنن. لیدوانی وادەدەن کە گوایە لە گرێ سپی یەپەگە ٨٠٠ داعشی ئازاد کردووە ، بەڵام وەک من بیزانم لە گرێ سپی هیچ زیندانیکی داعشی لێنییە. بە ڕاستی دەترسن بازرگانیە قێزەونەکان و ڕێکەوتنەکانینا ئاشکرا ببن.
داعشەکانی ئەو هەرێمانە بۆ کوێ چوون؟
لە ڕاستیشدا ڕژێمی ئاکەپە هیچ کاتێک لەدژی داعش شەڕی نەکردووە و شەڕیش ناکات. نە لە دژی داعش بووەتە خاوەن هەڵوێست و نە هیچ داعشێکیش لەدەستی ئەواندایە. دەستگیرکراوەکان ئەوانەن کە لەناو داعش هەڵهاتوون. ئەو کەسانەن کە ماوەیەک لە سوریا شەڕیان کردووە و دواتر دەستیان لێهەڵگرتووە. ئەوانەی هەوڵیانداوە لە ڕێگەی تورکیا بچنە ئەوروپا یان وڵاتانی تر دەستگیرکراون. ئەگەر وا نەبێت با ئاشکرای کەن با بەیەکەوە بیانبینین. دەوڵەتی تورک لە جەرابلوس چەند داعشی دەستگیرکردووە؟ ئەو داعشانەی جەرابلوس بەرەو ئاسمانەکان ڕوویشتوون؟ بۆ کوێ چوون؟ لەوێ شەرێکیش رووینەدا کە بڵێین کوژران. داعشەکان باب و عەزاز بەرەو کوێ چوون؟ دەولەتی تورک دەتوانێت، وڵامێکی ماقوڵ بداتەوە؟ لە دەستی ئەواندا ئەندامانی داعش کە شەڕیان کردبێت نین. ئەوانەی لەناو داعش هەڵهاتوون و هەوڵیانداوە بگەڕێنە ماڵەکانیان، دەستگیرکراون. ٤ برایان دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە بەیەکەوە بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان. تورکیا بە درۆکانی دەیەوێت ڕای گشتی جیهان هەڵخەڵەتێنێت. دەیەوێت خۆی وەک هێزێک کە لەدژی داعش شەڕی کردووە پیشان بدات. بەڵام شتێکی بەو شێوەیە نییە. بە پێچەوانەوە هاوکاری و یارمەتی دەدا. خەلیفەی داعش لای سەریان، لە نزیک سنور لە جێگەیەک لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندا دەستگیرکرا. ڕێککەوتنی داعش و ئاکەپە ئیدی ناشاردرێتەوە. ئەردۆغان و ڕژێمەکەی بەو هۆیەوە دەترسن. دەترسێت هێزە نێودەوڵەتیەکان زیاتر ڕاستیەکان ئاشکرا بکەن و ماسکەکەی بکەوێت. بەو ترسە هەموو ڕۆژێک بە هەندێک لێدوان داعش دەکەنە ڕۆژەڤ دەڵێن "دەستگیرمان کرد" ڕۆژێکی تر دەڵێت "ڕادەستی ئەوروپایان دەکەن". پێویستە هەموو ئەوروپیەکان بزانن، ئەو داعشانەی کە شەڕیان کردووە دەستگیر نەکراون. ئەو داعشانەن کە وازیان لە داعش هێناوە یان ئەو ژنانەن کە دەیانەوێت بگەرێنەوە ماڵەکانیان. ڕژێمی ئاکەپە ناتوانێت ئەندامە شەڕکەرەکانی داعش دەستگیر بکات. ئەوان لە ژێر کۆنتڕۆڵی میت، لە ئێستادا لەدژی قەسەدە شەڕ دەکەن. پێویستە هەموو کەسێک ئەم ڕاستیە بزانێت. چی بکەن ناتوانن ڕاستیەکە بشارنەوە.
لە چوارچێوەی پلانی چۆکپێداناندا
سیاسەتی ئاکەپە / مەهەپە و ئەردۆغان سیاسەتێکی ئاسایی نییە، لەسەر دوژمنایەتی سوێندیانخواردووە. لە سەدەی ٢١ دا لە هیچ جێگەیەکی جیهان سیاسەتێکی بەم شێوەیە نییە. بوونی کورد بۆخۆیان بە مەترسیەک دەزانن. بۆ ئەوەی ئەوان بمێنن پێویستە کورد نەمێنێت. هەوڵ دەدەن کورد لە هیچ جێگەیەک نەبێتە خاوەن ناسنامە و ستاتۆ. هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە. بەو هۆیەوە ئیرادەی کورد قبوڵ ناکەن. پلانی شارک ئیسلاحی ١٩٢٥ چی بێت، پلانی چۆکپێدانانی ئاکەپەش کە لە ئێستادا بەرێوەی دەبەن هەمان شتە. هەردووکیان بەڵگەی قڕکردنی کوردە. هەموو شتێک کە لە ئیستادا دەکرێت، لە چوارچێوەی پلانی چۆکپێدانانی کوردە.
هاوسەرۆکی شارەوانیەکان هیچ تاوانێکیان نەکردووە. بۆ دەستگیرکردنیان بیانووی پووچ و بێ بناغە دروست دەکەن. لە ڕێگەی چاپەمەنی بینیم هاتیجە چەڤیک هاوسەرۆکی شارەوانی پرسوس لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە قسەی کردبوو و وتبووی، "من هیچ تاوانێکم نییە. بەڵێ ڕاست دەڵێت. بە پێی یاسای تورکیا هیچ تاوانێکی نەکردووە. بە تەنها تاوانێکی هەیە، ئەویش کوردبوونە. دەیانەوێت کوردی ئازاد تاوانبار بکەن. ئەندامبوون لە ناو هەدەپەدا بە پێی ئەوان، دروستکردنی کوردی ئازادە. تاوانیشیان ئەوەیە. لەبەرئەوەی کەسێک لەناو هەدەپەدا جێبگرێت، یان دیموکراتەکانی تورکیا، یان کەسێک دیموکراتبوونی تورکیا بخوازێت، ئەو کەسانەی خۆیان ڕەتناکەنەوە، خاوەن ناسنامە بێت، دەڵێت من کوردێکم. واتە کەسێکە کە خۆی ڕەت نەکردووەتەوە. بۆ عەقلیەتی فاشیستی قڕکەر بۆ مرۆڤێک ئەوە بەڵگەیەکی تەواوە. بەڵام لەبەرئەوەی لە ڕەسمیەتدا شتێکی بەو شێوەیە نییە، یاسایەک دادەتاشین.
قەیوم زۆرداریە
بەم دەستگیرکردنانە جارێکیتر ئاشکرا بوو کە لە تورکیا یاسا، قانون و ماف نییە. خۆیان یاساکانیان پێشێل دەکەن. بە پێی یاسای کۆماری تورکیا ئەگەر سەرۆک شارەوانیەک تاوانێکی کردبێت، کاتێک لە پۆستەکەی لادەدرێت، پێویستە ئەنجومنی شارەوانی کۆببێتەوە و لەناو خۆیاندا سەرۆکێک هەڵبژێرن. باشە ئەوان چییان کرد؟ سەرۆکی شارەوانیەکان دەستگیر دەکەن و دەیانخەنە زیندانەوە. دواتر هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دووردەخەنەوە و قەیوم لە جێگەیان دادەنێن. قەیوم چییە؟ نایاساییە، نەناسینی ئیرادەی گەلە و زۆرداریە. ئەم شتە لە هیچ یاسایەک دا نییە، بە تەنها لە یاسای ئەردۆغاندا هەیە. دوژمنایەتی قوڵی ئەوان هۆکاری ئەم کردەوانەیە.
دەزانرێت ئەو ستاسەتانە ناگەنە ئەنجام. کاتێک مرۆڤ دەیبینێت، نەژادپەرستی و فاشیزمێکی بەم جورە قبوڵ ناکات. ئێمە کۆتایی ئەو کەسانە دەزانین کە دەستیان بەم کردەوانە کردووە. بینیمان کۆتایی سەدام چی لێهات. بە ڕاستی مێشکی مرۆڤ ئەو هەموو دوژمنایەتیەی بەرامبەر دیموکراسی و کوردان قبوڵ ناکات. ناتوانێت شتێکی بەم شێوەیە قبوڵ بکات. بەڵام هێشتا سوورن لەسەر کردەوەکانیان. ئەوانەن لە تورکیا قبوڵیدەکەن، کێشەی کورد هەیە، دەبنە ئامانجی ڕژێمی فاشیست. ئەوەی دەڵێت من خاوەن ناسنامەی خۆمم، دەبێتە ئامانج. لەبەرئەوەی دڕندەییەکی زۆر گەورە بەرامبەر چەپ، سۆسیالیست، کورد هەیە. بەو هۆیەیە کە هێرش دەکەنە سەر شارەوانیەکان.
لەو بروایەدام هەدەپە لەسەر ئەم پرسە بیردەکاتەوە. واتە لەدژی هێرشەکان، پێویستە بێهەڵوێست نەبن. گرنگ ئەوەیە گەلەکەمان، کۆمەڵگای تورکیای دیموکرات، گەلی عەلەویمان، هەموو خەباتکار، هێزە چەپەکان – سۆسیالیستەکان و دیموکراتەکان لە دژی کردەوەکانی ڕژێمی فاشیست هەڵوێست نیشان بدەن.
ئەگەر هەڵوێستتێکی جددی هەبێت، ناتوانن دەستیبەسەردا بگرن
ئەو سیستمە ئەشکەنجەیەی کە لە ئیمڕالی بەڕێوەدەبرێت لە چ یاسایەک دا هەیە؟ ئەگەر کۆمەڵگا چاوی بەرامبەر نادادپەروەری گرت، ئەوانیش یاسایەکی نوێ دروست دەکەن. کاتێک گەل چاوی بەرامبەر نادادپەروەری گرت، واتە ڕەوایەتی بە کردەوەکان دەدرێت. ئەگەر لە تورکیا هەموو دیموکرات و وڵاتپاریزەکان لە دژی سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی تێبکۆشیانا ئایا ئێستا نادادپەروەری بێ ئەخلاقی و پێشێلکردنی یاسای لە ئیمڕالی کە لە چ کتێبێکی جیهاندا جێگەی نابێتەوە دەبوو؟ ئەگەر لەدژی لەدژیان هەڵویستێکی جددی پیشان بدرایا، نەیاندەتوانی ڕۆژناە ٣بۆ٤ شارەوانی داگیر بکەن. نەیاندەتوانی سەرۆک شارەوانیەکان بە نایاسایی دووربخەنەوە و لە جێگەیان فەرمانبەر دانێن. ئە ئەنتیدیموکراترین دەوڵەتی جیهانیشدا شتێکی بەو شێوەیە نییە. دەبێت هەندێک دیکتاتۆر لە ناوەند شتی بەم شێوەیە بکەن، لە هیچ نەبێت لەسەر ئاستی خۆجێییدا کۆمەڵگا لەبەرچاو دەگیرێت. ئەم ڕژێمە فاشیستە قڕکەرە کۆمەڵگا بەو ئاستەش لەبەرچاو ناگرێت.
بۆچی؟ لەبەرئەوەی لەدژی گەلی کورد لەناو شەڕێکی گشتگیردایە. هیچ جیاوازی لەنێوان کوردەکاندا ناکات. بەو هۆیەوە پێویستە گەلی کورد زیاتر خۆی بەڕێکخستن بکات، پێویستە زیاتر ببێتە خاوەن هێز و ئیرادە. بانگەوازیم بۆ گەل ئەمە: گەنجانی کورد، ژنانی ئازادیخواز، پێویستە زیاتر لەسەر ڕاستی دوژمن بیربکەنەوە، خۆتان بەڕیکخستن بکەن و وڵام بدەنەوە. لە ئیستادا ئەمە پێویستە.
ئێمە دەزانین ئەرکمان چییە
سەرەتا سڵاوی خۆم بۆ هەموو دەستگیرکراو و دیلەکان کە لە دەستی دوژمندان دەنێرم. ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان لێ پیرۆز دەکەم. چۆن ڕژێمی فاشیستی قڕکەر لە هەموو جێگەیەک هێرش و زوڵم دەکات، بەو شێوەیە زیاتریش لە ئیمڕالی و زیندانەکان زوڵم و هێرش دەکات. ئێمە لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکان دەکەیەن. بۆ ئەوەی وڵام بدەینەوە هەوڵ دەدەین. لەم پرسەدا هەوڵمان هەیە و تێدەگەین و دەزانین. ئەگەر هەڵویستمان نەبایا، دوژمن ئەوەندە گۆڕەپانەکەی چۆڵ نەدەکرد و ئەوەندە زوڵم لە ڕێبەرتیمان و هاورێکانمان لە زینداندا نەدەکرد.
زیندانەکان لە هاوڕێ و گەلەکامن پڕ بووە. نزیکەی ١٠ هەزار زیندانیمان هەیە. ژمارەیەکی زۆر گەنج و پیریان دەستگیر کردووە. ڕیبەڕایەتیمان لە زینداندایە. دوژمن بەم شێوەیە سنوردار نابێت. لە لایەک لەگەڵ ئەمریکا و لەلایەکی تر لەگەڵ ڕووسیا پیلانی گەورە لەدژمان ئامادە داکات. لە دەرەوەی سنوری تورکیا هێرش دەکات. لەنێوان ئێمە و دوژمندا شەڕێکی فراوان هەیە. پێویستە هەموو هاوڕێکانمان ئەمە بزانن. بەو پێیە بە سەبر و ڕاستەقینە بجووڵێنەوە. لەم شەڕەدا کە لە لوتکەدایە هیوای سەرکوتنمان هەیە. دەرفەتی سەرکەوتن لەمڕۆدا لەهەموو کاتێک زیادترە. تێکۆشانمان کاریگەری لەسەر ئاستئ گەردوونی دروست کردووە. بووەتە موڵکی هەموو جیهان. ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵ لەمەوبەر وتبووی، ڕۆژێک دێت هەموو جیهان لەگەڵ مافە ڕەواکەماندا دەبێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەنها دەمێنێتەوە. ئەو قسەیەی رێبەرایەتی هەندێک جار لە چاپەمەنیشدا دەبینرێت. لە ئیستاشدا وەک رێبەرتیمان وتی، پڕۆسەیەک هەیە. نەک دەوڵەت ڕای گشتی جیهان خاوەندارێتی لە تێکۆشانی گەلی کورد دەکات. لە سەرەتادا ئێمە بەرامبەر ڕێبەرایەتی و هەموو هارێیانی زیندانەکان خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین و دەزانین ئەرکمان چییە. پێویستە هەموو هاوڕێکانمان ئەمە بزانن.
بەرخۆدانی نسێبین مێژوویی یە
لەکاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتیدا ژمارەیەک کەس دەستگیرکران. بە تایبەت ژمارەیەک کەس لە دۆسیەی نسێبین دەستگیرکراون. ئەو گروپە هەڵوێستێکی بەشەرەفیان پیشانداوە.
ئەو هاوڕێیانەی بەشداریان لە بەرخۆدانی نسێبیندا کرد، جێگەیەکی تایبەتیان لای ئێمە هەیە. بە تایبەت بەرخۆدانی نسێبین سەندرۆمێکیان لە دوژمن دا و بەرخۆدانێکی مێژووییان پیشاندا. لە ئێستاشدا لە زیندانەکان بەرخۆدان دەکەن، بەرخۆدانەکانیان لە دادگاشدا بەردەوامە. پارێزگاری لەو شتە دەکەن کە کردیان، واتە پاراستنێکی سیاسی ناکەن. ئەو هەڵویستێکی گرنگ و بەنرخە. بەم شیوەیە هەڵوێستە بەشەرەفەکەیان بووەتە مێژوو.
لە گەڕەکەکانیان، خۆبەرێوەبەریان ڕاگەیاند کە مافێکی ڕەوا و سروشتیە. دەوڵەتی تورک پێی دەلێت ئیسیان، بەم قسانە هەڵدەستنە سەر پێ و هێرش دەکەن. لە ئەنجامدا ئەم بەرخۆدانە گەورەیە دروست بوو. بۆ بەرخۆدانی بەشەرەفی نسێبین دەتوانم بڵێم، وەک خۆرادەستکردن و دەستگیرکردن نییە. بۆ ئەوەی بچێتە ناو مێژوو لەبەردەم ڕای گشتی دەڵێم. بۆ بڕیاری ڕێکخستن بۆ ئەوەی لەناونەچن و بۆ ئەوەی بریندارەکان و گەنجان ببەنە دەرەوە، ئەو بڕیارە درا.بۆ بریندار و گەنجان بڕیارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەوە درا. ئەوان بە بڕیاری ڕێکخستن لە هێڵی بەرخۆدان دەرکەوتن و گرتنی ئەوان بەم شێوەیە بوو. واتە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئەو بڕیارەیدا. بە پێچەوانەیەوە هیچ کەسێکیان لێ دەستگیر نەدەکرا و نەیاندەتوانی وەک سەرکەوتن پیشان بدەن. هاوڕیکانمان ئەمڕۆ لە زیندان و دادگاکاندا بەرخۆدان دەکەن. ئەمەش بەرپرسیاری ئێمە بەرامبەر هاورێکانمان زیاتر دەکات. ئێمە چاودیری دۆخیان دەکەین و ئاگاداری دۆخی ئەوانین. نمونە هاورێ شێخموس کۆچ کە لە چەند شوێنی خۆی بریندارە و ژمارەیەک هاوڕێی تر بەرخۆدان دەکەن. لە کەسایەتی شێخمووس کۆچ دا سڵاومان بۆ هەموو هاوڕێکان دووبارە دەکەینەوە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
دەولەتی فاشیست ژمارەیەکی زۆر هونەرمەند و نووسەری ئێمەی دەستگیر کردووە. لە کەسایەتی هۆزان جانێ دە سڵاو بۆ هەموو هونەرمەندان دەنێرم کە لە زیندانەکاندان. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. خەباتیان جێگەیەکی تایبەتی لە تێکۆشانی ئێمەدا هەیە، دوژمن ئەوانی بەدیل گرتووە. بڕوا دەکەم ئەوانیش ڕاستیەکە دەزانن. ئەمڕۆ نەتەوەی کورد لەدژی دوژمن بەرخۆدان دەکات و تا کۆتاییش بەرخۆدان دەکات. ئەوەی سەردەکەوێت ئێمەین. لەبەرئەوەی لە سەر رێگەی ڕاستین و مافمان هەیە.
ف.ق