كاندیده‌كانی په‌ده‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاشكرا كران
گووتەبێژى په‌ده‌كه ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستى سەرۆکی هەرێم و مه‌سروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکوومەت کاندید کراون.
گووتەبێژى په‌ده‌كه ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستى سەرۆکی هەرێم و مه‌سروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکوومەت کاندید کراون.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركرداييەتی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) بە سەرۆكايەتی مەسعوود بارزانی كۆبوویەوە و گفتوگۆی له‌سه‌ر پێكھێنانی كابينەی نوێی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان کرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لارییان نیە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم کارا بکرێتەوە. گوتیشی، په‌ده‌كه نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەت کاندید کردووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، تا ئێستا چۆنه‌تیی په‌یكه‌ری پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم گفتوگۆی لەسەر نەکراوە، کە ئایا سەرۆکی حکوومەت چەند جێگری دەبێت و حکوومەتی نوێ چەند وەزارەتی دەبێت. گوتیشی، پێکهێنانی حکوومەت هێندە دژوار نییە، تاوتوێی ئەو مەرجانەیان کردووە کە لایەنەکان داوایان کردووە.
گوته‌بێژی په‌ده‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، په‌ده‌كه لیژنەیەکى بۆ سەردانی لایەنەکان سەبارەت بە کابینەی نوێی حکوومەت پێکهێناوە.
s.m