هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كه‌بیره دۆغان و گه‌لی كوردستان كردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه:
«دایه كه‌بیره ڕۆڵه‌ی به‌هاداری بۆ گه‌لی كورد گه‌وره كردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ش له هه‌موو ژیانی خۆیدا گرێ‌دراو بووه به حه‌سره‌تی هاوڕێ ده‌لیل و مه‌زڵووم. هه‌ست و ڕامانه‌كانی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م تێكۆشانه بووه.
زیاتر دایكانن كه منداڵ گه‌وره ده‌كه‌ن. كاراكته‌ری منداڵ به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دایك شێوه ده‌گرێت. ڕه‌نجی دایه كه‌بیره له‌سه‌ر هاورێ ده‌لیل و مه‌زڵووم هه‌یه. هاوڕێ مه‌زڵووم دۆغان كادیرێكی پێشه‌نگ بوو كه ده‌ستی له پێوانه‌كانی شۆڕشگێڕی به‌رنه‌ده‌دا. ده‌لیل دۆغانیش له‌پێناو بیروباوه‌ڕی خۆی تێكۆشانی ده‌كرده فه‌لسه‌فه‌ی ژیان. هه‌ردوو هاوڕێمان، كاراكته‌ری خۆیان كردووه‌ته تایبه‌تمه‌ندی پارتی. له ڕووی بونیادنانی كاراكته‌ری په‌كه‌كه‌دا، ته‌واوكاریی زۆریان هه‌یه. له‌به‌رئه‌مه‌ش جارێكی دیكه قه‌رزباری خۆمان له به‌رانبه‌ر دایه كه‌بیره دیاری ده‌كه‌ین. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه حه‌سره‌تی هاوڕێ مه‌زڵووم و ده‌لیل به‌دیبێنین و دایه كه‌بیره ده‌توانێت به ئارامی بخه‌وێت.»
s.m