كهجهكه له ڕاگهیهندراوێكدا دهربارهی بهرخۆدانی گهورهی سهردهم له عهفرین، ڕایگهیاند: «ئهو ڕۆحیەتهی یەکێتیی نەتەوەیی كه بە بەرخۆدانی عەفرین لە باشووری کوردستان دروستبووە زۆر گرنگە.»
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، دهربارهی چالاکی و پشتیوانییەکان، کە لە سەرتاسەری کوردستان، ئەورووپا و جیهان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ئەنجامدران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە.
کەجەکە، ڕایگەیاند: «بەرخۆدانی عەفرین هەموو کوردی گەیاندە لای یەک، وای کرد کە هێزە دێمۆكراتیخوازهكان پێکەوە هەنگاو بنێن. هەستانەوە لە بەرامبەر داگیرکاریی لە سەرتاسەری جیهان، هێز و مۆراڵی بەخشییە بەرخۆدانی عەفرین، ههروهها ئهو ڕۆحییەتهی یەکێتی نەتەوەیی کە بەرخۆدانی عەفرین لە باشووری کوردستان دروستی کرد، زۆر گرنگە. گەلەکەمان لە باشوور بە جۆش و مۆڕاڵێکی زۆرەوە خاوەندارییان لە بەرخۆدانی عەفرین کرد، ئەوەش هەم بۆ بەهێزکردنی یەکێتیی نەتەوەیی، هەم بۆ خاوەنداریکردنی هەموو کوردان لە بەرخۆدانی عەفرین زۆر گرنگە.»
کەجەکە ئاماژەی بۆ ئهوهش کردووە، ئەو خاوەنداری کردنە ئەو ڕاستییەی سەلماند کە هێرشەکانی سەر عەفرین، هێرشە بۆ سەر دەستکەوتەکانی هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان. گەلی کورد، دەوڵەتی تورکیا وەکو سەرکێشی دوژمنایەتی کردنی کوردان دەبینێت، دروستبونی ئەم هۆشیارییەش، بۆ پاراستنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستان گرنگە، ئەم هۆشیارییەش پێشتر لەکاتی داگیرکردنی کەرکوکدا هاتبووە ئاراوە.»
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، تیشک دەخاتە سەر چالاکییەکانی هەندەران بۆ عەفرین و ڕایگەیاند: دوای ئەوەی گەلی کورد لە ئەورووپا و سەرتاسەری جیهان هەستانە سەرپێ، ئیدی گەلی بەرخۆدێری عەفرین و ئەو هێزانەی کە لەوێ ئەرکی پاراستنی عەفرینیان لە ئەستۆیە، بۆ ئەوەی ببنە وەڵامدەرەوەی ئەو پشتیوانیانە، دەبێت بە ورهی بهرز، بڕوابەخۆبوون و هیزێکی زیاترەوە ڕووبەڕووی هێرشەکانی سوپای تورکیا ببنەوە.
ش. م