كه‌ژه‌كه‌ چالاکی گه‌ریلاكانی هەپەگە ویەژاستاری لەشەمزینان پیرۆزکرد

كه‌ژه‌كه‌ پیرۆزبایی له‌ گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) كرد کە لەشەمزینان چالاکیی سەرکەوتووانەیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامدا.

کوردیناسیۆنی کەژەکە له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌و گه‌ریلایانه‌ كرد كه‌ له‌ دژی ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا لە شەمزینان چالاكییان كردووه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: دەسەلاتی فاشیستی ئاکەپە ومەهەپە لەبەهاروە لەهەرچوارپارچەی کوردستان وبەتایبەتی لەدژی ڕۆژئاوای کوردستان، شەنگال وهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد هێرشێکی بەرفراوانیان دەست پێکردووە. گەل و گەریلاکانی ئازادی بە هێزەوە لەهەمبەرئەوهێرشانەدا بەرخۆدانی دەکەن وبە بەرخۆدانیی خۆیان هەموو هێرشەکانیان پووچەڵکردووەتەوە. چالاکییەکەی ئەم دواییەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەردەوامی ئەوبەرخۆدانە سەردەمییانەیە و وەلامێکی بەهێزە بۆهێرشی داگیرکەرانەی  تورکیا. هەربۆیە چالاکییەکەی شەمزینان نیشانەیەکی مەزنە کە چالاکی گەریلا کەوتووەتە قۆناغێکی نوێیەوە.

وەلامی گەریلای سەدەی ٢١

کەژەکە ئاماژەی بەوشتانەکرد بەتایبەتی،" لەدژی هەوڵدانەکانی هێزی دوژمن بۆ لەباربردنی بەرخۆدانی گەریلا، ئەوچالاکییەی شەمزینان کەلەلایەن گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارەوە ئەنجامدرا وەلامێک بو بە پرسیار لەسەرگەریلای سەدەی ٢١.هەربۆیە تەکنیک وشیوازی سەردەمیانەی گەریلای سەدەی ٢١ دەبێتە هۆکاری سەرکەوتن بەسەردوژمندا و هەموو هێرشەکانی دوژمن بێکاریگەردەکات. ئازادی رێبەرئاپۆ لەسایەی شیوازی سەردەمیانەی خەباتی گەریلا مسۆگەر دەبێت."

ئەو چالاکییە لە تۆلەی فەرماندەی سەرکەوتنەکان هاوڕێ ئاتکان، پێشەنگی کۆمەڵگەی ئێزدی هاوڕێ زەکی شەنگالی و فەرماندەی ژن هاوڕێ مەدیا ماوا ئەنجامدرا.

هەربۆیە ئێمه‌ پیرۆزبایی ئه‌م هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ی تاكتیكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژا ستار ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتن بۆ تێكۆشانی ئێستا و داهاتوویان ده‌خوازین."

ک-ش