لاشەر جۆلەمێرگ گەریلای هەپەگە: ١٤ی تەموز قۆناغێکی گرنگە

لاشەر جۆلەمێرگ گەریلای هەپەگە: یان فاشیزم ئامانج و مەرامەکانی جێبەجێ دەکرد یان ئیرادەی ئازادی سەردەکەوت. لەبەرئەوەش بەرخۆدانی زیندانەکان بە گشتی و بە تایبەتی ڕۆژوی مردنی ١٤ی تەموز دەرکەوت.

لاشەر جۆلەمێرگ گەریلای هەپەهە لەبارەی ٣٨مین ساڵیادی چالاکی ١٤ی تەموزی ڕۆژوی مردنی گەورە قسەی کرد و یادی شەهیدانی چالاکیەکە کەمال پیر، خەیری دورموش، ئالیف یڵماز و عەلی چیچەکی کردەوە و رایگەیاند کە بە پێشەنگایەتی ئەوان تێکۆشان بەردەوامە.

جۆلەمێرگ وتی،"١٤ی تەموز هەم بۆ باردۆخی ئەو کاتەی گەلی کورد و هەم بۆ بارودۆخی ئەو کاتەی پەکەکە خاوەن گرنگیەکی زۆرە، هەم بۆ ئەو ئەنجامانەی کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازی و رێکخستنیدا بەدەستهێنران و هەم لە ڕووی ئایدۆلۆژیەوە زۆر گرنگ بوو.

جۆلەمێرگ ئاماژەی بەوەشدا کە لەم چوارچێوەیەدا ١٤ی تەموز شیدەکەنەوە و ڕایگەیاند، پێشەنگایەتی زۆر واتادری لەگەڵ خۆی هێنا، هەم وەک چالاکی لە ئاستی پراکتیکیدا سەرکەوتنی بەدوای خۆیدا هێنا و هەمیش پەیوەندیان بە بەردەوامی چالاکیەکان و تیکۆشانی ٣٨ ساڵی رابردووەوە هەیە و بۆیەش گرنگیەکی زۆری هەیە.

جۆلەمێرگ لە بەردەوامی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە قۆناغی سەرەتایی تێکۆشانی رزگاری نەتەوەییدا هەم ناسنامەیەک دروستکرا و هەم ڕوح و فەلسەفەی تێکۆشان خوڵقێنراوە و لەسەر ئەم قۆناغە ناسنامە بەدەستهێنرا، لەبەرئەوەش ١٤ی تەموز بووەتە قۆناغێکی زۆر گرنگ و بۆیەش ئەوان ١٤ی تەموز بەتەنها وەک چالاکی نابینن، بەڵکو وەک بەدەستهێنانی ناسنامە و ڕۆحی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەبینن.

جۆلەمێرگ وتی، کاتێک ١٤ی تەموز ڕۆژوی مردنی گەورە ئەنجامدرا، تەڤگەری ئازادی لە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕی و ئاماژەی بە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی تورک  و بەهێزبوونی فاشیزمی تورک و هێرشەکانی فاشیزمی تورک لەسەر ئیرادەی گەلی کورد کرد و رایگەیاند، هێرشەکان لە بەرزترین ئاستدا بوون و ئامانجی سەرەکیش شکاندنی ئیرادەی ئازادی بوو.

جۆلەمێرگ راشیگەیاند کە بە پێی هەلومەرجی ئەو کاتەی کوردستان و تورکیا،بەهێزترین نوێنەرایەتی لە کەسایەتی تەڤگەری ئازادی کورددا دروست بوو و لەبەرئەوەش ئامانجی سەرەکی کودەتای سەربازی کە نوێ بوو، شکاندنی ئیرادەی تەڤگەری ئازادی کورد بوو.

جۆلەمێرگ باسی ئەوەشی کرد کە هەوڵ دراوە تورکیا بۆ زیندانێک بگۆڕن و بەهێزترین هێرش بەرانبەر کوردستان ئەنجامدراوە و وتی،" یان فاشیزم ئامانج و مەرامەکانی جێبەجێ دەکرد یان ئیرادەی ئازادی سەردەکەوت. لەبەرئەوەش بەرخۆدانی زیندانەکان بە گشتی و بە تایبەتی ڕۆژوی مردنی ١٤ی تەموز دەرکەوت، سەرکەوتنی ئەو قۆناغە بە تەنها وەک سەرکەوتنی چالاکیەکە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە نەبوو، بە تەنها بۆ ئەو قۆناغە نەبوو، هەروەها ڕێگای تێکۆشانی هەمیشەیی داڕشت. تێکۆشان بە چ شێوەیەک بەڕێوە دەچێت، ئەو ناسنامەیەی کە تێکۆشان بەڕێوەدەبات، ئەو ڕێگایەی کە تێکۆشان لەسەر بەڕێوە دەچێت، تێکۆشان بە چ ئیرادەیەک دەگاتە سەرکەوتن، بووەتە ئیلهام بۆ ئەم خاڵانە. بۆیە گرنگی چالاکی ١٤ی تەموز دەردەکەوێت. گرنگی مێژوویی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە. بە تەنها وابەستەی گرنگی سەرکەوتنی ئەو قۆناغە نییە. هەروەها بۆ هەمیشە تێکۆشان لەسەر چ بناغەیەک بەڕێوەبچێت، تێکۆشان بە چ ڕوحێک بەرێوەببرێت، بە چ فەلسەفەیەک بەردەوامی پێبدرێت، چۆن دەتوانێت سەربکەوێت، چۆن دەتوانێت فاشیزم تێکبشکێنرێت، چۆن دەتوانرێت هەبوونی گەل دیاری بکرێت، چۆن بتوانرێت ئیرادەی ئازادی بخولقێنرێت، بۆیە ١٤ی تەموز گرنگە."

ف.ق