له ئامه‌د و شرنا‌خ ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ئامه‌د و شرنا‌خ دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ئامه‌د و شرنا‌خ دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه له ناوچه‌ی سلۆپیی شرنا‌خ خه‌ریكی دروستكردنی ڕێگه‌یه‌كی ئه‌منییه له‌نێوان گردی ناسر و خنس. هێزه‌كانمان به‌یانیی ١٦ی نیسان\٢٧ی خاكه‌لێوه له دژی ئامێره‌كانی كار كه له گردی ناسر كاریان ده‌كرد چالاكییان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ماكینه‌كه‌ی كار به‌ته‌واوی تێكشكێنرا. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد و سه‌رله‌ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد.
لجه
١٥ی نیسان\٢٦ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٦:٤٥ هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی لجه-ی ئامه‌د له دژی سه‌ربازانی گردی كۆخێ چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا. دواتر سوپای داگیركه‌ر تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد.
ئۆپه‌راسیۆن له پیران
١٧ی شوبات سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌كانی زیاره‌ت، چوكولا، گۆرسێ و ته‌نه‌گراپ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ئارجاك-ی خارپێت به كۆپته‌ری كۆبرا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له ناوچه‌كه ده‌ستیان به گه‌ڕان كردبوو، ٢١ی شوبات به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌یان كردووه.
١ی ئادار هێزه‌كانی داگیركه‌ر جارێكی دیكه له گونده‌كانی ناوچه‌ی پیران-ی سه‌ر به ئامه‌د و ناوچه‌ی ئارجاك-ی سه‌ر به خارپێت به پشتیوانی هێزی ئاسمانی له ناوچه‌كانی چوكولا، گۆرسێ، حه‌فتانین و ته‌ناگراپ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. هه‌مان ڕۆژ به فڕۆكه‌ی جه‌نگ ناوچه‌كه بۆردومان كراوه و به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌رباز دابه‌زێنراون. هه‌تا ٣ی ئادار هێزه‌كانی داگیركه‌ر ناوچه‌كه‌یان ده‌پشكنی، دواتر به‌بێ ئه‌نجام كشانه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵی درۆیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسیان له‌وه كردووه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی هێزه‌كانی ئێمه‌دا گرتووه. مه‌به‌ستیان له بڵاوكرده‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه درۆیانه شه‌ڕی ده‌روونییه.
٣ سه‌رباز كوژران
٢٢ی ئادار سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له گوندی به‌ركێی سه‌ر به ناوچه‌ی ئارجاك-ی خارپێت و پیرێژمان-ی سه‌ر به ناوچه‌ی پیران-ی ئامه‌د به پشتیوانی یه‌كینه شاراوه‌كان كه‌مینیان داناوه‌ته‌وه. هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٧ له دژی ئه‌و یه‌كینه شاراوانه چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژران و زۆری دیكه‌ش بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه و ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ٢٣ی ئادار به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد.
له هه‌موو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هیچ یانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m