له بناری قه‌ندیل و مه‌خموور ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا
له قه‌زای مه‌خموور و بناری قه‌ندیل بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی سێ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ئیدانه كرا.
له قه‌زای مه‌خموور و بناری قه‌ندیل بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی سێ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ئیدانه كرا.
ئه‌مڕۆ هاوڵاتییانی بناری قه‌ندیل له دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه جه‌میل بایك، مووراد قه‌ره‌یلان و دووران كالكان ده‌ریكردووه، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد.
گوڵاڵە عوسمان، هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل، ڕاگەیەنراوێكی بە ناوی ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیلەوە خوێنده‌وه كه تیایدا هاتووه: «جارێكی دیكە و بەئاشكرا ئەمه‌ریكا دوژمنكاری خۆی لە دژی فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی كورد و شۆرشی ئازادیخوازیی كوردستان دووپاتكردەوە. لە بڕیارێكی بێشەرم و ترسنۆكانەدا بڕیاریدا بە دابینكردنی ١٢ ملیۆن دۆلار بۆ ئاشكراكردنی جێگه‌ی سێ سەركردەی شۆڕشگێری كورد كە تەواوی ژیانی خۆیان بۆ ئازادیی و دیموكراتیی كوردسان و گەلانی بندەست تەرخان كردووە.»
«ئەم سێ سەركردە شۆڕشگێرە تەنیا سەركردەی پەكەكە نین، بەڵكو سەركردەی تەواوی شۆڕشی گەلی كوردستان و مرۆڤایەتین، بۆیە پێویستە گەلی كورد و دۆستانی ئازادی لە دژی هەڵوێست و بڕیاری ئەمه‌ریكا و سیسته‌می سەرمایەداری بێدەنگ نەبن و نەبنە هاوكار و پشتیوانی ڕژێمی فاشستی ئەردۆغان و دەوڵەتی داگیركەری تورك. ئێمە وەكو خەڵك و ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل لە دژی بڕیاری ئەمه‌ریكای فاشست هەڵوێست دەگرین و لە دژی دەوەستینەوە و هەرگیز و هەرگیز سەركردە و شۆڕشگێڕی خۆمان نادەینە دەست دوژمنانی كورد و كوردستان.»
لە کۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «داوا لە گەلی كورد بەتایبەت گەلی باشووری كوردستان و هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان ده‌كه‌ین كە نەبنە داردەستی دوژمن و نەبنە بەشێك لەو خیانەتە گەورەیەی كە لە بەرامبەر كوردستان و شۆڕشەكەمان دەكرێت. هەروەها لەسەر هەر تاكێكی كورد پێویستە لە ئاستی خۆیەوە هەستێت بە كاری ئەخلاقی و ویژدانیی خۆی لە دژی ئەم پیلانە چەپەڵەی ئەردۆغان و ئەمه‌ریكا. جارێكی دیكە داوا لە حكوومەتی هەرێم و پەرلەمانی باشووری كوردستان دەكەین هەڵوێستی ڕوون و ئاشكرایان هەبێت و چیتر بێدەنگ نەبن.»
خوێندكارانی مه‌خمووریش ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌یان كرد
له لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی كه له لایه‌ن گوڵستان توونچ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادێمیای شه‌هید فه‌رهاد كورتای خوێنرایه‌وه، ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایان كرا.
خوێندكاران ڕایانگه‌یاند: «ئه‌م هێرشه درێژه‌پێدانه به پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی. سه‌ره‌تا گۆشه‌گیرییان له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان تووند كرد، ئێستاش هه‌ر سێ هه‌ڤاڵ و پێشه‌نگی ئێمه ده‌كه‌نه ئامانج. ئه‌مه جارێكی دیكه ڕووڕه‌شی، به‌دكاری و بێئه‌خلاقی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئه‌مه‌ریكا پیشان ده‌دات.»
«با یه‌كبوون و تێكۆشانمان به‌رز بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتن بگه‌ین. با هیچ هێزێكی ده‌سه‌ڵاتدار خه‌یاڵی پووچ نه‌كات، ئه‌وان ناتوانن ئیراده‌ی ئێمه بشكێنن. ئێمه یه‌ك دڵ، یه‌ك ڕوح و یه‌ك پارچه‌ین. هه‌موو منداڵانی كورد، كچ و كوڕانی كورد و مرۆڤایه‌تی ده‌بنه ئۆجالان، قه‌ره‌یلان، بایك و كاڵكان.»
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا: «ئێمه وه‌ك خوێندكار و مامۆستایانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی، له هه‌موو ساته زه‌حمه‌ته‌كاندا له‌سه‌رپێ ماوینه‌ته‌وه، شه‌ڕه‌ف، به‌هاكان و كه‌رامه‌تی خۆمان پاراستووه. سه‌ركه‌وتن بۆ بیردۆزی ڕێبه‌ر ئاپۆیه، سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كورد و هه‌موو مرۆڤایه‌تییه.»
لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه به درووشمه‌كانی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»، «بژی تێكۆشان و به‌رخۆدانی په‌كه‌كه»، «بمرێ پیلانگێڕ، هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئه‌مه‌ریكا» كۆتایی هات.
s.m