له ٨١هه‌مین ساڵیادی له‌سێداره‌دانی ڕێبه‌ری ڕاپه‌ڕینی دێرسم سه‌ید ڕه‌زا و هاوڕێكانی كه له ١٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٣٧ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك له‌سێداره‌دران، له مه‌یدانی سه‌ید ڕه‌زا مه‌ڕاسیمێكی یادكردنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌ڕاسیمه‌كه له لایه‌ن هێزه دیموكراتییه‌كانی دێرسم ڕێكخرا. هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په عه‌لیجان ئۆنلو، دڵشاد جانباز، عه‌لی كه‌نانئۆغلوو، كه‌مال بولبول، سه‌رۆكی گشتیی PSAKD غانی كاپڵان، هاوسه‌رۆكانی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌له‌وییه دیموكراتییه‌كان (DAD) سه‌لدا گونه‌ش و مووسا كوولوو و زۆر هاوڵاتی به‌شدار بوون.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وێنه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌رانه هه‌ڵدران كه له‌سێدره‌دراون. پاش خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان، هاوسه‌رۆكی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌له‌وییه دیموكراتییه‌كان سه‌لدا گونه‌ش وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له بیری گه‌لاندا ماوه‌ته‌وه.
«ئه‌و ڕووداوانه‌ی له دێرسم ڕوویاندا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره بوو. پێویسته ده‌وڵه‌ت دان به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا بنێت. ژن و منداڵان له خانه‌واده‌كانیان دابڕێنران و وه‌ك دیلی جه‌نگ به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی سه‌ربازاندا دابه‌شكران. ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی په‌نایان بۆ ئه‌شكه‌وته‌كان بردبوو به گازی ژه‌هراوی له‌ناوبران. مرۆڤه‌كان گوله‌باران كران و له به‌رزایه‌كاندا هه‌ڵدرانه خواره‌وه. فاشیزم به‌م كرده‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا له دژی دێرسم، به‌ڵكو له دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تی تاوانی كردووه.»
گونه‌ش له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: «ئێمه وه‌ك هاوڕێبازه‌كانی پیر سه‌ید ڕه‌زاكان، ئه‌م داواكارییانه‌ی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. ده‌مانه‌وێت ئه‌رشیڤ دابنرێت و ناوی دێرسم بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ شاره‌كه. ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵكوژیی دێرسم به جینۆساید بناسرێت. با لیستی منداڵه بێسه‌روشوێنه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی دوورخراونه‌ته‌وه و ون كراون ئاشكرا بكرێت. با گۆڕی سه‌ید ڕه‌زا و هاوڕێكانی ده‌ستنیشان بكرێت. با كۆتایی به سیاسه‌تی زوڵم له‌سه‌ر جۆگرافیا، زمان و باوه‌ڕیی عه‌له‌وی بهێنرێت.»
ته‌مه‌للی: دێرسم ڕاپه‌ڕینێكه له دژی سته‌م
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی كه له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئاماده بوو، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «ئێمه یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵكوژیی دێرسم ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ڕاستییه تاڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی دێرسم دانی پێدا نه‌نرێت و داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئاشتی و ئارامی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به‌دینایه‌ت. ئێمه جارێكی دیكه بۆ هاوبه‌شیكردنی ئه‌م ئازاره لێره كۆبووینه‌ته‌وه. دێرسم له دژی زوڵم، تووندوتیژی و كۆمه‌ڵكوژی ڕاپه‌ڕینێكه. كاتێك ئێمه سه‌یری ڕابردوو و ئێستای دێرسم ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه هه‌رگیز زوڵم كۆتایی نه‌هاتووه.»
«ئێمه ئه‌مڕۆ دێرسم له‌نێو هه‌مان زوڵمی پێشوودا ده‌بینین. هه‌مان عه‌قڵیه‌تی سته‌مكار، تووندوتیژ و شه‌ڕخواز له ئارادایه. ئه‌مڕۆ چیاكانی دێرسم بۆمباران ده‌كرێن و دارستانه‌كانی ده‌سووتێنرێن. زوڵمی ئه‌و كات ئێستاش به‌رده‌وامه.»
پاشان نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل وته‌یان پێشكه‌ش كرد. دوای دووعاخوێندنی پیره‌كان و دابه‌شكردنی لووقم، مه‌ڕاسیمه‌كه هات.
s.m