له سلۆپی ٣ كه‌س ده‌ستگیر كران
له سلۆپی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه فاتمه گوندوز، دایكی شه‌هید پاكیزه نایر و ئه‌ندامێكی دایكانی ئاشتی ده‌ستگیر كران.
له سلۆپی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه فاتمه گوندوز، دایكی شه‌هید پاكیزه نایر و ئه‌ندامێكی دایكانی ئاشتی ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی توركیا له نێو شارۆچكه‌ی سلۆپی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان. له ئه‌نجامدا هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوچه‌كه فاتمه گوندوز، به‌هیه نایر دایكی شه‌هید پاكیزه نایر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی جزیر كه له‌گه‌ڵ ٢ هه‌ڤاڵی له كاتی به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ره‌وه شه‌هید كرا، هه‌روه‌ها ئه‌مینه ئۆزهك ئه‌ندامی سازیی دایكانی ئاشتی ده‌ستگیر كران.
ڕاگه‌یه‌نرا ده‌ستگیركراوان براونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ناوچه‌كه.
s.m