کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکانی ١٥ی شوبات لە بارەگه‌ی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لە شاری کەرکووک-ی باشووری کوردستان چەند چالاکییه‌ك ئەنجام دەدات بۆ شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی.
چالاكییه‌كان به نمایش‌کردنی بەڵگەفیلمێك ده‌رباره‌ی ژیان و خەباتی ڕێبەری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دەستیان پێ‌کرد، دواتر ڕاگه‌یه‌نراوێك له لایه‌ن ئامه‌د كه‌ركووكی خوێنرایه‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له بیستویه‌كه‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا، جارێكی دیكه ئه‌و پیلانگێڕییه شوومه به‌ر نه‌فره‌ت ده‌ده‌ین. وه‌ك چۆن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به به‌رخۆدانێكی مێژوویی گه‌وره‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و پیلانگێڕییه بووینه‌وه، له ئه‌مڕۆشدا به‌هه‌مان رۆحی به‌رخۆدانه‌وه به‌درووشمی «گۆشه‌گیری تێكده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره پیلانگێڕییه‌ك ده‌بینه‌وه.
له‌كاتێكدا له‌به‌رده‌م بیستویه‌كه‌مین ساڵیادی ئه‌و پیلانگێڕییه‌داین، رێبه‌ر ئاپۆ به به‌رخۆدانێكی بێ هاوتاوه رووبه‌ڕووی ئه‌و گۆشه‌گیرییه داسه‌پێنراوه‌ی ئیمراڵی بووه‌ته‌وه. له زیندانه‌كان و هه‌رچوار به‌شی وه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتیشدا به پێشه‌نگایه‌تی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده به‌ڕێز له‌یلا گۆڤه‌ن و ناسر یاگز مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ شكاندنی ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی ئیمڕاڵی و كردنه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی دیموكراتیانه بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی گه‌لی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌ك ده‌زانرێت؛ پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی كه به به‌شداریی ده‌یان ده‌وڵه‌ت و هێزی به‌كرێگیراوی كورد به‌ڕێوه‌چوو، ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه رێبه‌رایه‌تیی ئازاد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی په‌كه‌كه و گه‌لی ئازادیخوازمان له یه‌كتر داببڕێنن و به‌دواشیدا له‌ناوببرێن. به‌ڵام له‌م بیستویه‌ك ساڵه‌دا نه‌ك هه‌ر له‌یه‌ك دانه‌بڕان و له‌ناونه‌چوون، به‌ڵكو به به‌رخۆدانه شكۆداره‌كان و به قه‌ڵه‌مبازی مێژوویی و وه‌رچه‌رخانی مه‌زنه‌وه پیلانگێڕییه‌كه بێ ئه‌نجام بوو و پووچه‌ڵ كرایه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌م بیستویه‌ك ساڵه‌دا هێزه پیلانگێڕه‌كان، رژێمی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و گرووپه چه‌ته‌كان و هێزه كوردییه به‌كرێگیراوه‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌نێو پیلانگێڕیی هاوبه‌شدا بوونه و به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوونه كه به ئامانجه‌كانی پیلانگێڕییه‌كه‌ی ١٥ی شوبات بگه‌ن. له‌م پێناوه‌شدا له هه‌ر چوار لای كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هه‌رچییه‌كیان له‌ده‌ست هاتووه كردوویانه و ده‌یكه‌ن.
له باكوور؛ به‌هاوپه‌یمانێتی فاشیستیانه‌ی نێوان ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رخۆدانه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ دژ به سیسته‌می گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی، زیندانیان له زیندانه‌كان، گه‌ل له گۆڕه‌پانه‌كاندا، گه‌ریلای ئازادی له چیا سه‌ركه‌شه‌كاندا بێكاریگه‌ر بكه‌ن و كه‌مێك ته‌مه‌نی فاشیزم و داگیركاریی خۆیان درێژبكه‌نه‌وه.
له رۆژئاواشدا؛ به هاوپه‌یمانێتی نێوان توركیای داگیركا‌ر و هێڵی خیانه‌تكاریی هێزه كوردییه‌كان و چه‌ته به‌كرێگیراوه‌كانه‌وه رێگیری له په‌ره‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوا بكه‌ن و ئه‌زموونی به‌یه‌كه‌وه ژیانی دیموكراتیانه‌ی گه‌لان له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیدا له‌بار ببه‌ن. بێگومان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشدا رێگیریكردن له ئاواكردنی به‌ره‌یه‌كی ئازادیخوازیی نیشتمانیی نێوان هێز و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆی له خۆیدا به‌شداریكردنه له‌و پیلانگێڕییه‌ی كه ناهێڵێت یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی – دیموكراتیی گه‌له‌كه‌مان له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا بێته‌دی.
له باشووری كوردستانیشدا؛ به‌هاوپه‌یمانێتی داگیركاریی توركیا و هێڵی خیانه‌تكاری و به‌كرێگیراویی هێزه كوردییه‌كاندا به ڕێگه‌ی قه‌ده‌خه‌كارییه‌كان و ره‌شبگیرییه‌كان و سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی شێلادزێ ده‌خوازن رێگیری له پێشكه‌وتنی ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رۆحی به‌رخۆدانڤانیی خه‌ڵكی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستان گه‌شه نه‌كات.
له‌كاتێكدا ئێمه وه‌ك «كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری چالاكییه‌كان ١٥ی شوبات» هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانیی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان به پێشه‌نگایه‌تی له‌یلا گیوڤه‌ن و ناسر یاگز و چالاكوانانی ئازادی و زیندانیانی سیاسی به‌رز و پیرۆز ده‌بینین، وێڕای سڵاوی به‌رخۆدانڤانی له هه‌موو مانگرتووانی قاره‌مانی ئه‌م به‌رخۆدانه شكۆداره، به بڕیاردارییشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه هیچ داپڵۆسین و قه‌ده‌خه‌كارییه‌ك ناتوانێت رێگیریی ئه‌وه‌مان لێبكات كه بۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام پیلانگێڕان و پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ریسوا و به‌رنه‌فره‌ت بده‌ین.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه؛ بانگه‌وازیی له سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مان، كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر و هێزه دیموكراتیخوازه‌كانی هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌گوڕ و تینه‌وه به‌شداریی له چالاكییه‌كانی شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ریسواكردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات و پیرۆز ڕاگرتنی به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی مانگرتووان بكه‌ن. چونكه مانگرتن ئیراده‌ی به‌رخۆدانه، به‌رخۆدانیش هه‌میشه ژیانی ئازادی تێدا ده‌خوڵقێت و مسۆگه‌ر ئیراده‌ی به‌رخۆدانیی گه‌ل سه‌رده‌كه‌وێت.
s.m