له‌ هه‌ولێر ژنێك كوژرا

لە هەولێر تەرمى ژنێک بە کوژراوى دۆزرایەوە و پۆلیسی شاره‌كه‌ش ڕایگه‌یاند: تاوەکو ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌ دیار نییه‌.

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕایگه‌یاند: ئێوارەى ئەمڕۆ لەنێوان هەولێر- بێستانە تەرمى ژنێك دۆزراوەتەوە کە فیشەکێک نراوە بە نێو چاوانییەوە و کوژراوە. ڕاشیگەیاند، تەرمى ژنه‌كه‌ ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى هەولێر کراوە و تاوەکو ئێستاش ناسنامەکەى دیار نییە.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشکراشی کرد، تەمەنى ژنه‌كه‌ لەنێوان ٢٠ تا ٢٥ ساڵ دایە و هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌ رووداوه‌كه‌.

s.m