له ٢٤ شوێنی جۆله‌مێرگ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
له ٢٤ شوێنی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان به بیانووی «ئه‌منی» هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
له ٢٤ شوێنی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان به بیانووی «ئه‌منی» هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له ٢٤ شوێنی نێو شاری جۆله‌مێرگ و ناوچه‌كانی گه‌ڤه‌ر، چه‌لێ، شه‌مزینان و دهرهلۆك به بیانووی «ئه‌منی» هاتووچۆی قه‌ده‌غه كرد.
ئه‌و شوێنانه‌ی هاتووچۆ تیایاندا قه‌ده‌غه كراوه بریتین له: كۆلیورهك، مه‌هه‌ندی، كوچه، سیپهندهره، به‌یاز، باره‌گه‌ی ئۆتوولوجا، باشته‌په، گردی كه‌شه، ئهرداگی-دیكهنلی، گردی كیلیله، گردی جهرمیل، مهوكیا گانیزارك، گردی بولهاری، بووسیندی، گردی مهزكان، كاڤاكلی، مهیدانبهلهك، گردی گانیزارك، گردی كۆڤان، كاترانكهله، گوندی گهچمیلی، گوندی جهیلانلی و گردی فاك.
s.m