له ڕۆژهه‌ڵات كچ و كوڕێكی لاو خۆیان كوشت
له شاری جوانڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوێنێ كوڕێكی گه‌نج خۆی كوشت. هاوكات له دیوانده‌ره كچێكی گه‌نج كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له شاری جوانڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوێنێ كوڕێكی گه‌نج خۆی كوشت. هاوكات له دیوانده‌ره كچێكی گه‌نج كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگه‌ی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گه‌نجێك بە ناوی «دیاکۆ بەهروجە (١٧ ساڵ)» خۆی كوشت.
ئه‌و گه‌نجه قوتابی دواناوەندیی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری جوانڕۆ بوو. ناوبراو ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی ژانوویه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كان كه له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، کچێکی لاو بە ناوی«ش. م» كه خەڵکی گوندی ڕەشیدئاوای سەر بە دیواندەرەیه، خۆی هەڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ڕێژەی خۆکوژی له ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵکشاندایە و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی خۆكوشتن به‌هۆی كێشه‌ی کۆمەڵایەتی، بێ‌کاری و باری هەژارییه‌وه‌یه.
ش. م