لە ئامەد 'قەدەغەی هاتووچۆ' راگەیاندرا
دەوڵەتی تورکیا لە زۆربەی گوند و ئاواییەکانی ناوچەی پاسووری سەر بە ئامەد قەدەغەى هاتوچۆی لە دژى هاووڵاتییان راگەیاند.
دەوڵەتی تورکیا لە زۆربەی گوند و ئاواییەکانی ناوچەی پاسووری سەر بە ئامەد قەدەغەى هاتوچۆی لە دژى هاووڵاتییان راگەیاند.
گوشار و زۆردارییەکانی رژێمی ئاکەپە - مەهەپە بۆ سەر کوردستان بەردەوامن. ئەو رژێمەی کە بە "هەڵگرتنی باری نا ئاسایی" کۆمەڵگای فریودات ئێستا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتیى توند و رەقدا دەستیکردووە بە بەڕێوەبردنى توندوتیژانە.
پارێزگاری تورکیا لە شاری ئامەد، هاتووچۆی لە زۆربەی گوند و ئاواییەکانی سەر بە ناوچەی پاسووری ئامەد لە دژى هاووڵاتییان راگەیاند و هەموو جۆرە جموجوڵ و هاتووچۆیەکى لە هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیە قەدەغەکردووە.
ئەو شوێنانەى کە هاتوچۆیان تیادا قەدەغەکراوە بریتین لە: گوندی یالاکێ، گوندەکانی شێخ ساڵح، نەدرەهوش، مەزراسوور، سمۆتەک، دالیدەری، ئاکچان و دەریک.
ر.م