ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە 23ی مانگی ئابەوە سوپای تورک لە ناوچەی حەفتەنینی بەرەکانی پاراستنی میدیا ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەست پێ کردووە و هێزەکانی هەپەگەش بە خۆڕاگریەکی مێژوویی وەڵامیان داوەتەوە .
هەپەگە وتی: لە سەرەتای جموجۆڵی سەربازی هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە، گەریلاکانیان گورزی کوشندەیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاندووە و بە هەنگاوی شۆڕشگێرانەی شەڕی حەفتەنین، ئەم خۆڕاگریە مێژوویەکە چۆتە ئاستێکی باڵاو بەرزەوە.
7 سەنگەر و 3 حەشارگەی دوژمن خاپوور کران
هەپەگە زانیاریەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێرانەی گەریلاکانی بەم شێوەیە بڵاو کردەوە:
"بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هاوخەبات و هەڤاڵمان شەهید بێریتان و بە پێشەنگی هێزەکانی (یەژەئا-ستار)لە 25ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 14:00 لە گردی کۆنفەڕانس و سیسەر کە سوپای تورکی داگیرکەری لێ جیگیر بووە، لە 8 قۆڵەوە ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێری بەڕێوە چووە.
حەشارگەو سەنگەرەکانیان لە گرێ کۆنفەڕانس و سیسەر لە لایەن هێزەکانمانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بە گیانێکی پۆڵایینەوە توانیویانە سەنگەرەکانی دوژمن ببەزێنن. بە گشتی لە گردی کۆنفەڕانس 7 سەنگەر و 2 پەناگەی دوژمن کەوتنە دەستی هێزەکانمان. لە گردی سیسەریش پەناگەیەکی دوژمن بە تەواوی خاپوور کرا. لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە 30 سەربازی دوژمن کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. لە دوای چالاکیە سوپای دەوڵەتی تورک ناوچەکەی بە سەختی بوردومان کرد.
لە ئەنجامی ئەم چالاکیانەدا 4 هاوخەباتمان کە بە شێوەیەکی قارەمانانە لە دژی دوژمن شەڕیان کرد شەهید بوون و ناسنامەی شەهیدەکانیشامان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێرانەی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنا-شدا لە 24ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 15:15 هێزەکانمان شۆفلێکی سەربازییان لە ناو برد کە خەریکی چاککردنی ڕێگای نێوان سەربازگەکانی مێرگێ و موسەکای ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ بوو. لە ئەنجامی لەناوبردنی ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازیەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەریش کوژرا.
ز.ش