لە ئەنکەرا ٨ ئەندامی هەدەپە دەسبەسەرکران

لە درێژەی گوشارەکان بۆسەر پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە ، ئەمڕۆ ٨ ئەندامی ئەوپارتە لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەسبەسەر کران. لە نێوگیراوەکاندا فاتما کورتۆلان؛ ئەندامی ڕێوەبەری هەدەپە-ی ئەنکارا-ی تێدایە.

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەندامان و رێوەبەری هەدەپە-ی ئەنکەرا و لە ئەنجامدا ٨ ئەندامی هەدەپە دەسبەسەر کران وگوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە دەسپێکی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین ، گوشارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر چالاکان وسیاسەتمەداران زیادی کردووە و تا ئیستا بە سەدان  ئاکادیمیسیەن، سیاسەتمەدار، دۆکتۆرو چالاکی مەدەنی بە هۆی نارەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر سیاسەتەکانی ئەردۆغان قۆڵ بەست کراوون.