لە بازید ٨ داگیرکەر سزادران، لە چەلێ ٢ سەنگەر لەناوبران
گەریلاکان لە بازید لە نزیکی ٥ مەتر لە سەربازانیاندا. لە چالاکیەکەدا ٨ سەربازی تورکک کوژران و کە یەکێکیان ئەفسەرە. لە چەلێش ٢ سەنگەری سەربازان لەناوبران.
گەریلاکان لە بازید لە نزیکی ٥ مەتر لە سەربازانیاندا. لە چالاکیەکەدا ٨ سەربازی تورکک کوژران و کە یەکێکیان ئەفسەرە. لە چەلێش ٢ سەنگەری سەربازان لەناوبران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لە بازید ٨ سەربازی سزادران
"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆرشگێریدا کە لە هەرێمی سەرهاد بەردەوامە، هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی بەهێز ئەنجامدا. زانیاری فراوان لەبارەی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:
٢٨ی ئاب کاتژمێر ٠٠:٠٠ لە ناوچەی بازیدی ئاگری، لە ناوچەیەکی نێوان قەرەقۆلی سەرێکانی و گربەرانی، یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورک کە بۆسەی دانابوو، لە لایەن هێزەکانی ئێمەوە کۆنتڕۆڵکرا. ٢٩ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٠٠ یەکینەکەی دوژمن بە هاوکاری فڕۆکەکانی کەشف دەستیان بە جووڵەکرد. هێزەکانمان لە نزیکی ٥ مەترەوە گورزی گەورەیان لە دوژمندا. داگیرکەران کە زۆریان لێکوژرا، دوای چالاکیەکە ترسان و هەڵهاتن.
لەو چالاکیەدا کە گورزی گەورە لە یەکینەکانی دوژمندرا، بە گشتی ٨ سەربازی داگیرکەر سزادران کە یەکێکیان ئەفسەرێکی پلەبەرزە.
سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە چەکی قوڕس ناوچەکەی بۆردومان کرد و هێرشەکانیان بەردەوامە.
ئۆپەڕاسیۆنەکە ٢٩ی ئاب کاتژمێر ١١:٠٠ بە هاوکاری فڕۆکەکانی کەشف لە هەرێمەکە کشانەوە. سوپای داگیرکەری تورک تا ئێستاش لە هەرێمەکە بۆسە دادەنێت.
داگیرکەران کوژراوەکانیان ئاشکرا ناکەن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕێگەی میدیای شەڕی تایبەتی خۆی، هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات بە تەنها ٢ سەربازیان کوژراوە و ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا ناکات. راگەیەنراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئەو هەواڵانەی کە بڵاویدەکەنەوە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا ڕاست نین.
٢ سەنگەری دوژمن لەناوبران
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ٢٨ی ئاب کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە بارەگاکانی سوپای داگیرکەری تورکیاندا لەسەر گردی گرێ. لەو چالاکیەدا ٢ سەنگەری دوژمن لەناوبران و ژمارەیە ئەو سەربازانەی کە کوژران و بریندارکران نەزانرا.
لە ئاڤاشین بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگر کەوتەوە
٢٩ی ئاب دوای نیوەڕۆ سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن ناوچەکانی ماواتا، درێ و گەلی باسیای هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئاگر بەر دارستانەکان کەوت و بەردەوامیشە.
ناسنامەی گەریلایەک کە لە زاپ شەهید بوو
لە ڕاگەیەنراوی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠دا ڕامانگەیاندبوو ١٨ی ئاب لە جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپ بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک هەڤاڵمان شیلان شەهید بووە. زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێکەمان کە بە قاڕەمانی شەڕی کرد و شەهید بوو بەم شێوەیەیە:
نازناو: شیلان کۆچەر
ناو و پاشناو: هەیام قاسم
شوێنی لەدایکبوون:دێرک
دایک و باوک: ئایشە و نوح
کات و شوێنی شەهادەت:١٨ی ئابی ٢٠٢٠ / زاپ
هاوڕیکەمان شیلان کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە دێرک لەدایکبووە، لەناو خانەوادەیەکی وابەستە بە بەهاکانی کوردستان گەورە بووە. هاوڕێ شیلان کە شایەدی شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری کرد، هەموو کاتێک دەیزانی کە ڕێگای ئازادی کوردستان بە تێکۆشانی بێوەستان دەبێت و سڵی ٢٠١٨ لە ڕۆژئاواوە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. بە ژیانی خۆی و هەڵوێست و بەشداریکردنی خۆی بووە نوێنەری هێڵی میلیتانی پێشەنگ. بۆئەوەی لە هێڵی گەریلاکانی سەرکەوتنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا ببێتە پسپۆڕ هەموو کاتێک لەناو کاروبارێکی زۆردا بوو.
سەرەتا سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهید شیکان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەن و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئازادی شەهیدە قاڕەمانەکانمان سەردەکەوێت.
ف.ق