لە باکووری کوردستان بە دەیان کەس دەستگیرکران

لە تورکیا و باکووری کوردستان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا بە دەیان کەس دەستگیرکران.

لە ساڵیادی پیلانگیڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ژمارەیەک شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی بەڕێوەبرا. ژمارەیەک بەڕێوەبەر و گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکران.

ئامەد

لە ئامەد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناونیشان. لە ئەنجامدا عیرفان سۆنەر بەڕێوەبەری هەدەپەی شار، ئەحمەد ئاتیلهان هاوسەرۆکی ناوچەی باغلار و سەدرەدین کایا هاوسەرۆکی ناوچەی یەنیشەهیر، مەلا یوسف ئاندان ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، عەلی ئالکان بەرێوەبەری پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان، عەبدوڵلا دەنیز بەرێوەبەری هەدەپەی ناوچەی باغلار و ڕەفعەت تورفان ئەنجامی پێشووی شارەوانی باغلار دەستگیرکران.

دەرسیم

لە دەرسیم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خوێندکاران و ئەندامانی هەدەپە. لە ئەنجامدا ١٠ کەس دەستگیرکران، باسی ئەوە دەکرێت ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاتر دەبێت.

مێردین

لە ناوچەی قۆسەری میردین لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر مالاندا کەسێک بە ناوی سەعید سرداشی ٢١ ساڵ دەستگیرکراوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەکە گواستراوەتەوە.

وان

لە وانیش هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد. یوسف دومان پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیاش لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.

ئەنقەرە

لە ئەنقەڕەش هەمان دۆخ بەردەوام بوو و ژمارەیەک کەس دەستگیرکران. بە پێی زانیاریەکان ئەندامانی هەدەپە و ژمارەیەک خوێندکار دەستگیکراون.

ف.ق