لە بناری قەندیل چالاکی بۆ یادی ١٥ی تەباخ رێکخرا
لە بناری قەندیل ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا.
لە بناری قەندیل ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا.
پیرۆزبایی ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان دەستپێکرد.
چالاکییەکە لەلایەن رێکخراوی ژیانی ئازادی کوردستان (رەژاک)ەوە رێکخرابوو.
لێدوانی رۆژانامەوانی لە مەزاری شەهیدان لەلایەن ڤیار ئارگەشەوە خوێندرایەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، هەڵمەتی ١٥ی تەباخ گورزێکى گەورەی لە عەقڵییەتی فاشیزم دا.
دواتر سەردانی گۆڕی شەهیدان کرا و لە گوندی بۆکریسکان پیرۆزباییەکە بەڕێوەبرا. هەڵپەڕکێ و گۆڤەند گیرا و فیشەکی ئاگرین تەقێنران.
ژ.ت