لە بەرلین گەنجانی کورد و ئەلمان لە دژی فاشیزمی نازیەکان رێپێوانێکیان سازکرد
لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا لە دژی فاشیزمی نازیەکان رێپێوانێک بەڕیوەچوو. چالاکوانانی تەجەش و تەکۆ-ژن بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا لە دژی فاشیزمی نازیەکان رێپێوانێک بەڕیوەچوو. چالاکوانانی تەجەش و تەکۆ-ژن بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
لە دژی فاشیزمی نازیەکان بە تایبەت رووداوە هانائۆ، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا گەنجانی کورد و ئەلمان چالاکیەکیان ئەنجامدا.
چالاکیەکە لە هەرێمی رودۆ دەستی پێکرد کە رێژەیەکی زۆری راستڕەوە رادیکاڵەکانی تێدا نیشتەجێن. لە چالاکیەکەدا بە زمانی ئەلمانی و کوردی لە دژی فاشیزم دروشم وترانەوە و جەخت لەسەر هەڵوێستی هاوبەشی دژی فاشیزم کرایەوە.
گەنجانی کوردیش بە بەرزکردنەوەی پانکارت بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد. رێپێوانەکە تا وێستگەی میترۆی زویکادام بەردەوام بوو، چالاکیەکە بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەک کۆتایی پێهاتن.
ز.ش