لە بەرواری تەقینەوەیەک روویدا

لە کاتى ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى بەرواریى پارێزگاى سێرتی باکووری کوردستان تەقینەوەیەک روویدا. راگەیاندرا بەلانیکەمەوە لەو تەقینەویەدا جەردەوانێک برینداربووە.

ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى ئایڤا تەپە لە سنوورى ناوچەى بەرواریى سێرتدا بەردەوامە.

بەپێى زانیارییەکان شەوی رابردوو لە کاتى ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیادا تەقنیەوەیەک روویداوە.

لەبارەى تەقینەوەکە و زیانەکانییەوە زانیاریی روون لە بەردەستدا نییە، بەڵام ئەوە ئاشکرا بووە، جەردەوانێکیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەى حکومیى سێرت. تا ئێستا ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامیى هەیە.

ر.م