لە بەستا ئۆپراسیۆنە

سوپاى تورکیا لە هەرێمى بەستاى شرنەخ بە بەشداریى ژمارەیەکى زۆر سەرباز و جەردەوان، ئۆپراسیۆنێکى دەستپێکردووە.

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ئێوارەى دووشەمەوە لە هەرێمى بەستاى شرنەخ دەستیکردووە بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازی.

راگەیاندرا، ئەو سەرباز و جەردەوانانەى بەشدارى ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە، شوێنی خۆیان لە نزیک خێزانە رەوەندەکانى ئەو سنوورەدا داکوتاوە، کە سەرقاڵى لەوەڕاندنى مەڕو ماڵاتەکانیانن.

ر.م