لە بەندیخانەی بەدلیس پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٥٠ بەندکراو پۆزێتیف دەچوو
لە بەندیخانەی پیتی (E) لە بەدلیس پشکنین ڤایرۆسی کۆرۆنای ٥٠ بەندکراو پۆزێتف دەرچوو.
لە بەندیخانەی پیتی (E) لە بەدلیس پشکنین ڤایرۆسی کۆرۆنای ٥٠ بەندکراو پۆزێتف دەرچوو.
زیندانیانی ناو بەندیخانەی پیتی(E) لە بەدلیس ئەمڕۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کردووە و پێیان راگەیاندوون کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٥٠ زیندانی پۆزێتیف دەچووە.
زیندانیان رایانگەیاندووە، یەکێک لە قاوشەکان قەرەنتینە کراوە. لە لایەکی ترەوە، کاتێک خانەوادەی بەندکراوان تەلەفۆنیان بۆ بەندیخانە کردووە، بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەکە لەم بارەیەوە هیچ زانیاریەکی پێنەداون.
هاوکات پارێزەری زیندانیانیش تەلەفۆنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەکە کردووە، بەڵام لەم بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانە ئامادە نەبووە زانیاریان پێبدات.
ز.ش