لە جزیر هێرشکرایە سەر گۆڕى ئەندامانى یەپەسە

لە ناوچەى جزیر لە پارێزگای شرنەخ هێرشکرایەر سەر "شەهیدگەی یافەسێ"، کە گۆڕى ئەندامانى یەپەسەى تیادایە.

لە "شەهیدگەی یافەسێ" لە سەر دیواری بەشى گۆڕ ئەنداماى یەپەسە بە گەورەیى نووسراوە "باج".

دانیشتوانى ئەو گەڕەکە رایانگەیاند، هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە ئەنجام دراوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەو هێرشە دەربڕی.

ئەوە یەکەمجار نییە، کە دەوڵەتى تورکیا هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان. بە پلان گۆڕستانەکان تێکدەدات. ساڵی رابردوش دەیان گۆڕی تێکدا و تەرمەکانیان لە گۆڕەکان دەرهێنا و گۆڕستانەکانیان بۆردومانکرد. هەندێکجاریش دروشمى توندەڕەوانە لەسەر دیواری گۆڕستانەکان دەنوسن.

ر.م