لە حەفتانین بلدۆزەرێکی سوپای تورک تێکشکێنرا و سەربازێک سزادرا

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە خانتوور بلدۆزەرێکی سوپای تورک تێکشکێنرا و داگیرکەرێکیش کە لەناویدابوو سزادرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکیەکانیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا ٣ی ئەیلول کاتژمێر ١١:١٠ لە گردی موهابەرەی خانتوور بلدۆزەرێکی سوپای داگیرکەری تورک کە سەنگەری دروست دەکرد کرایە ئامانج. گورزی سەرکەوتووانە لە بلدۆزەرەکە درا و تێکشکێنرا و داگیرکەرێکیش کە لەناویدا بوو سزادرا.

دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس ناوچەکەی تۆپباران کرد، و زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێڵی خەڵکی مەدەنی و باخ و باخچەکان کەوت کە خەڵکی مەدەنی بە ناچاری لە هەرێمەکە دوور کەوتووەتەوە.

تا دوایین گولە بە فیداکاری شەڕی کرد

لە ڕاگەیەنراوی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ی خۆماندا بۆ ڕای گشتی ڕامانگەیاند کە ٨ی حوزەیران لە دەشتی سلۆپی هەرێمی چیای جوودی شڕنەخ لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا هاوڕێیەکمان شەهید بوو. زانیاری لەبارەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: قەهرەمان بریندار

ناو و پاشناو: ئیبراههیم ئالگم

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: مەولودە و سەبری

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / جوودی

هەڤاڵمان قەهرەمان لە شڕنەخ لەدایک بووە و لەناو ماڵباتێکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە کە لەناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا باجی زۆریان داوە. لە بۆتان کە وڵاتپارێزی و بەرخۆدان بووەتە ڕێ و رێبازێک. هەڤاڵمان قەهرەمان لەناو ئەو ڕێ و ڕێباز جێگای خۆی گرتووە و بۆئەوەی هەنگاوێکی تر بەرەوە پێشەوە بنێت، بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵمان لە هەموو دەمێکدا بە ڕەنجدەری و دڵسۆزی خەباتی کرد و بە خۆشەویستی بۆ سروشتی کوردستان و چیاکان لە ماوەیەکی کەمدا بووە گەریلایەکی زیرەک. بۆ ئەوەی ببێتە گەریلایەکی پرۆفیشناڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هەموو کاتێک هەوڵی قوڵ و زۆری داوە، لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا تا دوایین گولەی خۆی بە قاڕەمانی شەڕی کرد و دوای ئەوەی گورزی گەورەی لە داگیرکەران دا تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هەڤاڵمان قەهرەمان و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێزی دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاورێ شەهیدەکانمان گەشتر دەبێت و سەردەکەوێت.

هێرشی ئاسمانی

هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا:

٢ی ئەیلول کاتژمێر لە نێوان ٠٩:٠٠ و ١٠:٣٠ دا سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی شوکی هەرێمی ئاڤاشینی بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کرد. بەو هۆیەوە ئاگر کەوتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

٣ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٧:٣٠ و ١٨:٠٠دا ناوچەی گۆشینی هەرێمی خواکورک لە لایە  فڕۆکە جەنگیەکانەوە  و کاتژمێر ٢٣:٣٠ و ٠٠:٠٠ گۆڕەپانی کۆلیتێ بە هەلیکۆپتەر و هاوەن و ئۆبۆس بۆردومانکران.

٣ی ئەیلولیش کاتژمێر ١٧:١٠ فڕۆکە جەنگیەکانی داگیرکەران گۆڕەپانی ساجای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد."

ف.ق