لە حەفتانین تا وان شەڕ: زیاتر لە ١٢ سەرباز کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە حەفتانین تا خواکورک لە چالاکیەکاندا زیاتر لە ١٢ سەرباز کوژراون. لە سێرت، بەدلیس و شڕنەخ شەڕی قوڕس ڕوویانداوە و لە ئەبەخیش چالاکی ئەنجامدراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ٢٩ی حوزەیرانەوە تا ٢١ی ئاب لە هەرێمەکانی گەریلا زۆر چالاکی ئەنجامدراون و شەڕی قوڕس ڕوویانداوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ژمارەیەک چالاکیدا ژمارەیەک سەرباز کوژراون کە ژمارەیان نەزانراوە و بە پێی زانیاریەکان ١٢ سەربازی دوژمن سزادراون.

لە گۆڕەپانی پارتیزان چالاکی سویقاست: ٢ سەرباز کوژران

هەپەگە ئاشکرای کرد، ٢١ی ئاب لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە گردی قەسروکی گۆڕەپانی پارتیزان لەدژی سەربازانی تورک ٢ چالاکی سویقاستیان ئەنجامداوە و بە پێی زانیاریەکان ٢ سەربازی دوژمن سزادراون.

لە خواکورک لە کاروانێکی سەربازی درا: ١٠ سەرباز سزادران

سەرلەبەیانی ٢١ی ئاب لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی خواکورک کە لە گردی کەڤۆرتێ بەرەو گردی لێلیکانەوە دەچوون، هێزەکانمان کاروانەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٠:٣٠ چالاکیان لەدژی کاروانی سەربازی دوژمن ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی جۆری ڕیۆ تێکشکێنرا و بە پێی زانیاریەکان ١٠ سەرباز سزادران. لەو کاتەدا پێشمەرگەیەک بە ناوی نەڤرات ڕەشید کاتێک هەوڵیدا هاوکاری سەربازانی تورک بکات، لە ئەنجامی هێرشی سەربازاندا بە قوڕسی برینداربوو.

سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە ناوچەکەی بۆردومان کرد و ٣ جار کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوورخستەوە.

لە گەڤەری کامێرای چاودێریدرا

١٧ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە گەلی دۆسکی گەڤەڕی جۆلەمێره لە کامێرای چاودێریاندا. لە چالاکیەکەدا کامێراکانی چاودێری تێکشکێنران.

لە شیروانە پێنج ڕۆژ شەڕ بەردەوام بوو: ٢ گەریلا شەهید بوون

٢٣ی ئاب لە گەلی بۆمباتی شیروانەی سێرت لەةیوان یەکینەکانی ئێمە و سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا. شەڕەکە ٥ ڕۆژ بەردەوام بوو و گورزی گەورە لە سوپای تورک درا. هەڤاڵانمان زنار و عەگید تا دوایین گولەی خۆیان بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵانمان دواتر ئاشکرا دەکرێن.

لە بەدلیس لە هێرشی ئاسمانیدا ٣ گەریلا شەهید بوون

١١ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شەهید مزگینی بەدلیس دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکاری کرد و شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو سوپای داگیرکەری تورک گورزی گەورەی بەرکەوت و دواتر بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکەی بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا هەڤاڵە قاڕەمانەکان بە ناوی کەندال، ئاسمین و ئامارا شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دواتر ئاشکرا دەکرێن.

لە کاتۆ شەر و پێکدادانی قوڕس ڕوویاندا

١٧ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی کاتۆ مارینۆسی ئەلکێی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە هەمان ڕۆژدا لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. لەو شەڕەدا هەڤاڵمان دەمهات دوای ئەوەی بە قارەمانی شەڕی کرد شەهید بوو. ژمارەیەک سەربازیش سزادران و بریندارکران کە ژمارەیان بە تەواوی نەزانراوە.

لە بازید هێرش ئاسمانی: زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت

١٩ و ٢٠ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانی دەمیرکاپی بازیدی ئاگری بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گەریلایان شەهید کردووە، بەڵام ئەو هەواڵانە درۆن. ڕاگەیەنراوەکانی دەوڵەتی داگیرکەر لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدان و پەیوەندیان بە ڕاستیەوە نییە.

لە ئەبەخ لەدژی داگیرکەران چالاکی

٢٩ی حوزەیران، هێزەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەر چالاکیان لەدژی سەربازەکان ئەنجامدا کە ویستیان لە گردەکانی دەوروبەری گوندی پرا عەردێی ناوچەی ئەبەخی وان جێگیر ببن و ئۆتۆمبێڵی سەربازی کرایە ئامانج. گورز لە ئۆتۆمبێڵەکە وەشێنرا، بەڵام ژمارەی سەربازانی دوژمن کە کوژراون و بریندارکران نەزانرا.

هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

سوپای داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا:

١٩ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٣٠ شەو و ڕۆژی ٢٠ی ئاب کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی، فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی سنینێی سەر بە هەرێمی خواکورکیان ٦ جار بۆردومان کرد.

٢١ی ئاب کاتژمێر ١٠:٣٠ گۆڕەپانی کارکەری هەرێمی زاپ و کاتژمێر ١٠:٤٥ ناوچەی ساجایا بۆردومان کرا. هەمان ڕۆژ فڕۆکە جەنگیەکان کاتژمێر ١٥:٢٠ دەورەبەری ڕووباری زاپیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئاگر بەر داراستانەکان کەوت.

٢١ی ئاب کاتژمێر ٢١:٣٠ تا ٢٢:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەری کۆبرا، جانمەدا، برجەلا، شیفرەزای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

لەو هەموو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

ف.ق