"لە دژی خیانەت خۆڕاگرییمان کرد و درێژەش بە خۆڕاگرییەکەمان دەدەین"

نومان باگجی لە تەمەنى گەنجێتییەوە بەشدارى ریزەکانى تێکۆشانى ئازادیى کورد بووە، لەگەڵ ئافراندن بەهاکاندا گەورە بووە و بووەتە یەکێک لە کەسایەتى و جەنگاوەرە پێشەنگەکانى حیزبەکەی.

یەکێک لەو کەسایەتى و جەنگاوەرە پێشەنگەکانە، کە بە رۆحی ١٩٦٨ەکانەوە بەشدارى ریزى تێکۆشانى ئازادیى کوردستان بوو، نومان باگجی- یە.

نومان باگجی درێژەپێدەر و شاگردی مەعسوم کۆرکماز (عەگید)ی فەرماندەیە. ساڵی ١٩٧٧ لە ئێلح بەشدارى ریزەکانى تێکۆشانى رزگارى نەتەوەیى بوو. کاتێک دەستی بەتێکۆشان کرد تەمەنی ١٤-١٥ ساڵ دەبوو، بەڵام دڵە ئازا گەنجەکەى ترسێکى زۆرى خستبووە دڵى دوژمنەوە.

لە تەمەنى گەنجیدا بە چالاکییەکانى گورزی لە فاشیزم دەوەشاند

کاتێک هێڵى خۆبەدەستەوەدەر بە نومانەکان، ئەحمەدەکان و مستەفاکانى دەوت "ئاپۆییەکان منداڵن، رۆڵەکانمان فریو دەدەن" ئەو بەرخۆدانەى کە بەو هێزانەى تر نەدەکرا و نەیاندەتوانى شانى بدەنە بەر، ئەمان هەستان و بە تەمەنە گەنجەکەى خۆیان و بە ئازایى و بوێرییەوە ئەنجامیاندا و گورزیان لە فاشیزم وەشاند.

بە کردەوە ئەوە سەلمێنراوە، کە نەتەوە دەوڵەت تا چ رادەیەک هێزێکى پوچەڵ و کفەڵە. کۆمارى تورکیا سوپاکەى خۆى وا بە ملیۆنان کەس و دامودەزگانی خۆیان نیشاندابوو، کە هێزێکى زۆر گەورەیە، بەڵام لەبەرامبەر چالاکییەکانى نومانەکان، ئەحمەد کورتان و موستەفا یۆنادەم بێچارە مابوویەوە و شپرزە بوو بوو.

لەگەڵ حیزبەکەیدا گەورە بوو و گەشەى کرد و بووە فەرماندەیەکى پێشەنگ

نومان باگجی تاوەکو کودەتا سەربازییە فاشیتییەکەى ١٩٨٠ لە ئێلح بەردەوام بوو لە تێکۆشان و لە ریز و بەرەکانى پێشووەى گەنجانى شۆڕشگێڕدا کاری دەکرد. ئێلح یەکێک لە قەڵاکانى سەرەتاى دەستپێکردنى تێکۆشانە و نومانیش لە هەموو ئاست و شوێنێکى ئەو قەڵایەدا تێکۆشانى ئەنجامداوە.

بۆ ئەوەى گەلی هەرێمەکە بەرێکخستن بکات و بیانخاتە جوڵە و چالاکییەوە بە ئەرکى پێشەنگایەتى و فەرماندەیى گەورە هەستا. بەشداریى چەندین چالاکى و خۆپیشاندان و کۆبوونەوە بوو. ئەو لەگەڵ حیزبەکەیدا گەورە بوو و بەرەکانى شەڕدا بووە کەسایەتى و فەرماندەیەکى پێشەنگ.

بەشدارى بەرخۆدانى فەلەستینییەکانیش بوو

ساڵی ١٩٨١ هاتە دەرەوەى وڵات بۆ ئەوەى بۆ کارەکانى ناوخۆی وڵات و پێشەنگایەتیکردنیان، بە رۆح جەنگاوەر و فەرماندەیەکى گورە خۆى پەروەردە و ئامادە بکات. کاتێک سەرقاڵی پەروەردە و خۆئامادەکردن بوو بەشداری بەرخۆدان و تێکۆشانی فەلەستییەکان لە دژى زایۆنیزم بوو.

نومان باگجی بە ئەزموونەکانییەوە گەڕایەوە بۆ وڵات و بەشداریى ریزی پێشەوە و بەرەکانى پێشەوەى تێکۆشان بوو.

ساڵی ١٩٨٢ بۆ ئەوەى کارى پێشەنگایەتى بکات لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانیدا گەڕایەوە بۆ ناوخۆى وڵات و دواى بەرێکخستنکردنى تۆڕێکى پەیوەندی و کۆتایهاتن بە ئامادەکارییەکان، هەر لەو ساڵەدا چووتە هەرێمێک کە لەلایەن محەمەد قەرەسونگور، حامید ئاڤجی و هارون ئاراشەوە بەڕووی گەریلادا کرابوویەوە. دواى کۆتایهێنان بە دوایین ئامادەکارییەکان لە ساڵی ١٩٨٣دا لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانیدا چووە ئەیالەتى گارزان.

ئەو تێکۆشانەى کە ناوی "ئێمە لە دژى خیانەت خۆڕاگرییمان کرد و درێژەش بە خۆڕاگرییەکەمان دەدەین" و لە بیروەرییەکاندا تۆمارکرا، تاوەکو پایزى ١٩٨٥ بەردەوامیى هەبوو. نومان باگجی تاوەکو هەڵمەتى ١٥ى ئابی گەورە لە ئەیالەتى گارزان کاری دەکرد و لە دژى هێزە داگیرکەرەکان و نۆکەرەکانی لە ریزى پیشەوەى چالاکییەکدان بوو.

هەموو کات یادی دەکرێتەوە

سەربارى ئەوەى بەشداری سێیەمین کۆنگرەى پەکەکە نەبوو، بەڵام بەهۆى کار و توانا و کردەوە شۆڕشگێڕییەکانەوەى پاڵێورا بۆ وەرگرتنى ئەرکی ئەندامێتى لە کۆمیتەى ناوەندیدا و بۆ ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە هەڵبژێردرا.

ساڵی ١٩٨٧ ئەرک و بەرپرسیارێتى ئەیالەتى گارزانى لە ئەستۆ گرت. نومان باگجی زۆربەى تەمەنى لە تێکۆشانى شۆڕشگێڕیدا تێپەڕاند بە فەرماندەیى و جەنگاوەربوون و کەسایەتیى خۆى بووە نمونە و بەهای گەورەى لە ناو حیزبەکەیدا ئافراند و لەبەر ئەو هەوڵ و تێکۆشانەى لە ناو بەرخۆداندا، هەموو کات یادى دەکرێتەوە.

ر.م