لە زیندانی بونیان زیندانیان ئەشکەنجە دەکرێن

بایرام سەڤگین لە زیندانی بونیانەوە ڕایگەیاند کە ئەشکەنجە دەکرێن. گاردیانەکان جل و بەرگی زیندانیان دادەکەنن و هەڕەشەی 'ئێوە هێزی تورک' دەبینین، لە زیندانیان دەکەن.

بایرام سەڤگین کە ٥ ساڵە لە زیندانی بونیانی قەیسەریدایە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو و ٤ هاوڕێی لە زینداندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.

بایرام سەڤگین کە تەلەفۆنی بۆ ئەمینە سەڤگینی خۆشکی کردووە باسی ئەوەی کرد کە ٥ی نیسان لە حانوتی زیندانەکە هەندێک شتی کڕیوە، بەڵام گاردیانەکان فشاریان لەسەر دروست کردووە کە کەلوپەلەکان ڕادەست بکەنەوە و کاتێک لەدژیان وەستاونەتەوە، گاردیانەکان هێرشیان کردووەتە سەری و پێیان ڕاگەیاندووە کە پێویستە بە پێی رێنماییەکانی ئەوان بجووڵێتەوە.

سەڤگین وتیشی، دواتر قسەی ناشرینیان پێوتراوە و بە دار و جۆپەی پلاستیکی لەوان دراوە و ئەو دۆخە لە کاتژمیر ١٣:٣٠ تا کاتژمێر ١٦:٠٠ بەردەوام بووە.

سەڤگین ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک هێرشکراوەتەسەریان بەرپرسی گاردیان و بەرێوەبەری زیندانەکەش ئامادە بووە و وتی،"ئێمەیان ڕاکێشا و تا ژوورەکە برد. جلەکانی ئێمەیان داکەنت و بێڕێزیان لێکردین و هەوڵیاندا ئابڕۆمان ببەن. هەڕەشەیان لە ئێمە کرد و وتیان،'هێزی تورکتان بینی؟'هێزی دەوڵەتی تورکتان پیشان دەدەین'.

سەڤگین دەڵێت کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا،"کاتێک ئێمە بۆ لای پزیشک دەبەن، پزیشک هێرشەکە دەشارێتەوە. دکتور پێمان دەڵێت'ئەو برین و مۆربوون و ڕەشبوونەوەیەی سەر جەستەتان، هی ڕابردوویە'. ئەگەر خوێنیشم بخۆن سەر دانانەوێنم. ئەم هەڵوێستە لەبەر کوردبوونی ئێمەیە. کاتێک دەچینە هۆڵەکە قسەی ناشرینمان پێ دەڵێن. ئێمە وڵام نادەینەوە. بە توندی لە دەرگاکان دەدەن. کاتێک ئەشکەنجەیان کردین، ئێمەیان خستە ئەو ژوورانەی کە نەخۆشی کۆرۆنایان تێدا ڕاگیرابوو، ئەوانیان بردە دەرەوە و ئێمەیان خستە ئەو ژوورانە. بۆ ئەوەی بمرین ئێمەیان خستە ئەو ژوورانە. هاوڕێیەکمان سەری شکا و سەریان نەدووریەوە و ئەو شتانەش هەمووی تۆمارکران."

ف.ق