لە سێرت و جۆلەمێرگ چالاکى ئەنجام دران

لە چالاکییەکانى جۆلەمێرگ و سێرت دا سەربازێکى تورکیا کوژراوە و ٨ سەربازی تریش برینداربوون.

بەپێى زانیارییەکان، سەرچاوەکانى دەوڵەتی تورکیا رایانگەیاندوە، لە بەردەوامیى شەڕدا لە سنووری نێوان گوندەکانی نەقەبا شێر و گێمان لە ناوچەى چەلێ، گەریلاکانى پەکەکە بە مووشەک چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەلانیکەمەوە و بەو هۆیەوە ٦ سەرباز برینداربوون.

هەروەها لە سنووری گوندی داگباش لە ناوچەی دهێ لە پارێزگاى سێرت و لە کاتى تێپەڕینى کاروانێکى سەربازیى سوپاى تورکیادا تەقینەوەیەک روویداوە و بەو هۆیەوە سەربازێک کوژراوە و ٢ سەربازی تریش برینداربوون.

ر.م