لە سێرت وێستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت لەناوبرا
لە ناوچەی هاوێلی سێرت، لەدژی وێستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا وێستگەکە لەناوبرا.
لە ناوچەی هاوێلی سێرت، لەدژی وێستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا وێستگەکە لەناوبرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە ٢٧ی ئاب کاتژمیر ٢٢:١٠دا هێزەکانمان لە ناوچەی هاوێلی سێرت لەدژی وێستگەی تۆڕی تەلەفۆن و ئەنتەرنێت چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا وێستگەکە بە تەواوی لەناوچوو.
٢٧ی ئاب کاتژمیر ١٥:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی جیلۆی بچووکیان لە ناوچەی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان کرد.
بۆردومانەکە هیچ زیانی بە هێزەکانمان نەگەیاند."
ف.ق