لە سێرت ٥ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایەسەر ماڵی ئەندامانی ئەنجومەنی سێرتی هەدەپە و ٥ کەس دەستگیرکران.
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایەسەر ماڵی ئەندامانی ئەنجومەنی سێرتی هەدەپە و ٥ کەس دەستگیرکران.
تیرۆری دەستگیرکردن کە بۆ دۆخێکی ڕۆژانە گۆڕاوە ئەمڕۆ لە شاری سێرتی باکووری کوردستان بەردەوام بوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایەسەر ماڵی ئەندامانی هەدەپە.
لە ئەنجامدا هاتیجە تای، سەبری باسووت ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە لە سێرت، فایەق تاش برای سدیق تاش پەرلەمانتاری هەدەپە، خەیرەدین باتوور و ئیدریس ئیلهان ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران.
هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا نەکراوە.
ف.ق