لە شارە دێی تەق تەق بۆ پشتوانی لە رۆژئاوا چالاکی ئەنجامدرا
هاوڵاتیانی شارەدی تەق تەق دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە بەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفال لە تەق تەق گردبوونەوەیەکیان سازکرد.
هاوڵاتیانی شارەدی تەق تەق دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە بەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفال لە تەق تەق گردبوونەوەیەکیان سازکرد.
ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر ٤:١٥ لە شاردی تەق تەق گردبوونەوەیەک سازکرا دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هاووڵاتیانی تەق تەق پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی رۆژئاوا دووپاتکردەووە.
لە گردبوونەوەکەدا دیهات عوسمان بە ناوی دانیشتوانی تەق تەقەوە بەیاننامەکەی خەڵکی تەق تەقی خوێندەوەوە وتی: "وەک لای هەمووان روونە کە ساڵانێکی زۆرە دەوڵەتی فاشستی تورک هەوڵی کۆمەڵکوژی و سرێنەوەی کورد دەدات ،
سەدەیەکە بەوۆەری هێزو توانای خۆیەوە دەستی کردووە بە لەناوبردنی پێکهاتەکانی باکوری کوردستان بەتایبەتی گەلی کورد ، دەوڵەتی تورک نەیشاردۆتەوە کە کورد لە هەر کوێ بێت هەوڵی لەناوبردنی دەدەن."
هەروەها دیهات عوسمان وتی: "رۆژئاوای کوردستان بە خوینی زیاتر لە ١١ هەزار شەهید و زیاتر لە ٢٢ هەزار بریندار کە توانیان پێگەیەک بۆ گەلەکەمان دروست بکەن لە رۆژئاوای کوردستان، لە ئیستادا دەوڵەتی تورک هەوڵی سرینەوەی گەلی کورد دەدات لە رۆژئاوای کوردستان، ئیستا ئەردۆغان بە فرۆکەی هەوڵی کۆمەڵکوژی نەتەوەی کوردەدات لە رۆژئاوا ،
زۆر روونە کە پێشتریش روسیا پشتی لە کۆماری مهاباد کرد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمریکاش کوردی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێنا، بەڵام گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هیچ هێڵێکیان هەڵنەبژارد و سوربوون لەسەر هێلی سێیەم، بەڵام ئەوان خۆشیان بە ئازادی گەلی کورد نەهات، ئێمەش وەکو خەلکی تەق تەق ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەی دەوڵەتی تورک دەکەین.”
ک-ش