لە شڕنەخ ٥ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە لە شڕنەخ بەردەوامە، لە ناوچەی باسان، حەزەخ و سلۆپی ٥ کەس دەستگیرکران.
لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە لە شڕنەخ بەردەوامە، لە ناوچەی باسان، حەزەخ و سلۆپی ٥ کەس دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی باسان، هەزەخ و سلۆپی شڕنەخ ٥ کەس دەستگیرکران.
لە باسان هەلیانکوتایە سەر ماڵی رەمەزان جین و دەستگیریان کرد و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەکە گواسترایەوە. کەسێکیش بە ناوی سەکڤان جین کە بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووبوو، لە ماڵەکەی نەبوو و دەستگیر نەکرا.
لە هەزەخیش ٢ کەس و لە سلۆپیش ٢ کەسی تر دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گواسترانەوە.
لە شڕنەخ لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ کەس دەستگیرکراون.
ف.ق