هه‌واڵی به‌په‌له‌: پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر

لە لێلیکانى برادۆست گورز لە سوپاى تورکیا درا

هێزى گەریلا لە ناوچەى لێلیکان لە هەرێمى برادۆست لە باشوورى کوردستان گورزیان لە سەربازانى سوپاى تورکیا دا.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، گەریلاکانى هەپەگە ئێوارەى دوێنێ لە دژى سەربازانى تورکیا لە لێلیکان چالاکییان ئەنجامداوە.

لە چالاکییەکدا ئاگر لە حەشارگە و چادرەکانى سەربازانى سوپاى تورکیا بەردراوە.

لە دواى چالاکییە گەورەکەى هێزەکانى گەریلا، دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن دەستیکرد بە تۆپبارانکرد و هاوەنبارانکردنى هەرێمى خواکورک.

تا ئێستا زانیاریى زیاتر لەبارەى چالاکییەکەى گەریلاوە لە بەردەستدا نییە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ناوەندى راگەیاندن و چاپەمنیى هەپەگە لە لەو بارەیەوە راگەیاندراو و زانیاریى زیاتر بڵاوبکاتەوە.

ر.م