لە مارسیلیا یادی شەهیدانی ١٤ی تەموز کرایەوە

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکیەک بۆ یادکردنەوەی خۆڕاگرانی چالاکیە گەورەکەی مانگرتن لە خوارتن تا مردن، هی ١٤ تەموز و شەهید بروسک ئامەد گەریلای هەپەگە کە لە ٣١ی ئایار لە جۆلەمێگ شەهید ببوو، کرایەوە.

لە مارسیلیا بە چالاکیەک یادی خۆڕاگرانی ١٤ی تەموز و هەر یەک لە شەهیدان دیار غەریب و قاسم ئەنگین ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و هاوکات گەریلای هەپەگە شەهید بروسک ئامەد (بارش بارداکچی) کە لە ٣١ی ئایاردا لە جۆلەمێرگ شەهید ببوو، کرایەوە.

سەرەتای مەراسیمی یادکردنەوەکە بە وەستانی خولەکێک بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەست پێکرد. دواتر سیاسەتمەداری کورد کەمال ئاکتاش کە لە زیندانی ئامەد زیندانی کرابوو، بارودۆخی سیاسی شیرۆڤە کرد.

چەندین کەس بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. هاوکات لە مەراسیمەکەدا سینەڤیزیونێک پێشکەش کرا. بێجگە لە وێنەی شەهیدان، وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیش هەڵواسرا.

لە  مەراسیمەکەدا، هاوکات بریای شەهید بروسک ئامەد گەریلای هەپەگە بەشداری تێدا کرد.

ز.ش