لە ناو سوپای تورکەوە بەرەو شاخە ئازادەکان

زاگرۆس بۆتان کە بە ناچاری چووبو بۆ سەربازی سوپای تورک، بەڵام دواجار رایکرد و خۆی گەیاندە ریزەکانی گەریلا و لە پەیامێکیشدا بۆ گەنجانی باکوری کوردستان دەلێت مەچن بۆ سەربازی دەوڵەتی تورک.

زاگرۆس بۆتان لە ژێر کاریگەری فەرماندە رەشید سەردار بڕیاری خۆیدا و لە سەربازی دەوڵەتی تورک رایکرد و لە شاخەکانی کوردستان بوو بە گەریلا.

گەریلای هەپەگە زاگرۆس بۆتان باسی ڕاکردنەکەی خۆی دەکات لە ناو سوپای دەوڵەتی تورک. رەشید سەردار کە یەکێک بوو لە فەرماندەکانی گەریلا و بەر لە چەند ساڵێک شەهید بوو، لە چاوپێکەوتنێکدا بەم شێوەیە بانگەوازییەکی ئاڕاستەی گەنجانی کورد کردبوو:" پێویستە گەنجانی کورد ئاوڕ لە خۆیان بدەنەوە. تا کەی دەبێت خزمەتی دەوڵەتێک بکەن کە دەیانکوژێت و لەناویان دەبات. تا کەی دەبێت خزمەتی سەربازییان بۆ بکەن. با بێن لەگەڵ ئێمەدا رێبکەن. با ئەو پۆستاڵانە فڕێ بدەن و مەکابەکانیان لە پێ بکەن. ئێمە کوردین و خزمەتی سەربازی بۆ گەلەکەمان دەکەین."

ئەم قسانەی فەرماندە رەشید سەردار لەسەر خزمەتکردنی دەوڵەتی تورک، لە تەلەفیزیۆن بڵاو بووەوە. زاگرۆس کە بە ناچاری لە شاری ساکاریای تورکیا چوبوو بۆ سەربازی، بەڵام بەم قسانەی فەرماندە رەشید کۆتایی بە دوودڵی هێنا و بڕیاریدا کە ئاوڕ لە خۆی بداتەوە.

زاگرۆس لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدی بۆتاندا گەورە بوو. زاگرۆس دەڵێت، کەسێک ئەگەر وڵاتپارێزیش نەبێت، بە هۆی ئەو هەڵوێست و ناهەقییەی لە سەربازی هەیە، دواجار ئاوڕ لە راستیی خۆی دەداتەوە و وتیشی:" لە کاتی بینینی ئەو ناهەقیانەدا، مرۆڤ زیاتر بیر لە راستییەکانی خۆی و مێژووی خۆی و نەتەوەکەی و خاکەکەی دەکاتەوە. بۆیە من و هاوڕێیەکم بە ناوی رووبار چووین بۆ شرنەخ و لە رێی چەند هەڤالێک خۆمان گەیاندە گەریلا. رووبار خەڵکی مێردین بوو. هەردووکمان لە ناوچەی بەستا بووین. ساڵی ٢٠١٤ کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ، بۆ ئەوەی بێدەنگ نەمێنێت لەبەرامبەر ئەو زوڵمە، لە شاخەوە چوو بۆ کۆبانێ و لەوێ شەهید بوو. ژیانی رووبار هەمیشە راکردن بوو. لە هەر جێگایەک زوڵم و ناهەقی لە گەلەکەمان کرابا، ئەو دەچووە ئەوێ. کۆبانێش دوا وێستگەی بوو.

گورزی کوشتندەی لەو دەوڵەتەدا کە لێی رایکرد

کاتێک خۆمان گەیاندە ناو ریزەکانی گەریلا، زۆر بە خۆشحالییەوە پێشوازییان لێ کردین. ئێمە سەرمان سورما. هەم سەرمان سورما هەم خۆشحاڵ بووین. هەڤاڵان ئەو کاتە ئامادەکاری ئەوەیان دەکرد کە لە گردی بایراک چالاکییەک ئەنجام بدەن. منیش داوام کرد کە بەشداری چالاکییەکە ببم، دوای دوو جار گفتوگۆ کردن، دواجار هەڤاڵان قبوڵیان کرد کە من بەشداری لەو چالاکییەدا بکەن. لەو چالاکییەدا نزیکەی 30 سەربازی تورک کوژران و تەنانەک گەریلایەکیش شەهید نەبوو.

چالاکیی تۆڵەسەندنەوە بوو

یەکەمین چالاکی بوو من بەشداری تێدا بکەم. چالاکیی تۆڵەسەندنەوەی ئەو گەنجە کوردانە بوو کە لە سەربازی تورکیا دا کوژرابوون. کاتێک ئاوڕم لە خۆم دایەوە، زانیم کە ئەو کاتە سەر بە بکوژەکانی گەلەکەم بووم، بەڵام ئێستا سەر بە خزمەتکارانی گەلەکەمم.

نەک تەنها گەنجانی کورد، بەڵکو هەموو گەنجێک کە دوژمنی گەلەکەی نییە، پێویستە ئاوڕێک لە خۆی بداتەوە."

ز.ش