لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە چەلێ لە دژی قەرەقۆڵێک چالاکیەک ئەنجامدار
"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا ٢٥ی ئاب لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی قەرەقۆڵی گرێ چالاکیەکیان ئەنجامدا. گورزێکی بەهێز لە سەنگەر و بارەگاگانی ناو قەرەقۆڵەکە وەشێنرا. ژمارەی ئەو سەربازانەی لەو چوارچێوەیەدا سزا دران و بریندار بوون، پشتڕاست نەکرایەوە.
ناسنامەی ئەو گەریلایەی لە کاتۆ مارینۆس شەهید بوو
لە راگەیێنراوێکدا لە ٢٢ی ئابدا رامانگەیاندبوو، ١٧ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی کاتۆ مارینۆسی سەر بە ناوچەی ئەلکی شرنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکاری کردووە. لەو ئۆپڕاسیۆنەدا لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا شەڕ و پێکدادان روویدا و لە ئەنجادا هەڤاڵێکمان بە ناوی دەمهات کە فیداکارانە جەنگا، شەهید بوو.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: دەمهات سامەت
ناوی تەواو: محمد ساگنچ
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و ناوی باوک: ئیسمیناس – ئیدریس
بەروار و شوێنی لەدایکبوون: ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ / بۆتان
هەڤاڵمان دەمهات لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز و دڵسۆز و رەسەن و رەنجدەردا لەدایک بوو. لە دژی هەموو جۆرە سیاسەتێکی تواندنەوە-ی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا خۆی پاراست و بۆ ئەوەی کۆتایی بە زوڵمی دەوڵەتی فاشیست بهێنێت لە ساڵی ٢٠١٦دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە ماوەیەکی کورتدا هەموو قۆناغەکانی پەروەردەی تێپەڕاند و بە باشی لە رێباز و تاکتیکی گەریلای سەردەم تێگەیشت. هەمیشە دەیویست لە بەرەی پێشەوەی خۆڕاگریدا جێگیر ببێت و لە دژی دەوڵەتی فاشیست لە تێکۆشاندا رۆڵێکی چالاکانەی بینی. لە گۆڕەپانی کۆاتۆ کارینۆس لە دژی سوپای داگیرکەر چەندین رۆژ قارەمانانە خۆڕاگری کرد و دواجار چووە ریزی کاروانی نەمرانەوە. هاوڕێ دەمهات بە تێکۆشان و بە هەڵوێستی فیداییانەی خۆی، لە بەرەی خۆڕاگریدا بوو بە مەشخەلانی رێگای سەرکەوتنمان.
بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێی شەهیدمان و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای ئازایی شەهیدان بە شەکاوەیی دێڵینەوە.
هێرشە ئاسمانیەکان
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا و لەم چوارچێوەیەدا؛
٢٥ی ئاب کاتژمێرەکانی نێوان ١٤:٠٠ و ١٧:١٥ فڕۆکەی جەنگی ناوچەی کارکەری سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد.
٢٧ی ئاب لە کاتژمێر ١٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی کێستەی سەر بە هەرێمی مەتینایان بوردەومان کرد.
٢٧ی ئاب لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی تەپەی ئامێدیی لە قەزای ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆکیان بوردومان کرد.
١٨ی ئاب لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ناوچەی جیلۆی بچوکی سەر بە هەرێمی زاپ هەڤاڵێکمان بە ناوی سینان شەهید بوو. زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان دواتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین."
ز.ش