لە هەولێر مانگرتن لە خورادنی ژنان بەردەوامە
لە شاری هەولێر بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ماوەی ١١ رۆژە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. مانگرتنەکە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت و بەردەوامیش دەبێت.
لە شاری هەولێر بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ماوەی ١١ رۆژە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. مانگرتنەکە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت و بەردەوامیش دەبێت.
مانگرتن لە خواردن لە بەردەم بیناى نوێنەرایەتى پارتیى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان بەڕێودەچێت و ئەمڕۆ ١١ رۆژە ئەو مانگرتنە بەردەوامە.
چالاکیى مانگرتن لە خوارد لە هەولێر، لە دوای مانگرتنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری شرنەخی هەدەپە دەستیپێکردووە.
موزەیەن گیونەش نوێنەری هەدەپە لە باشووری کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند "لە دژی گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ و بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکییەکەى لەیلا گیوڤەن ئێمە چالاکیى مانگرتن لە خواردنمان دەستپێکردووە و بە ئیرادە و پێداگرییەوە بەردەوام دەبین لە مانگرتنەکەشمان. تاوەکو دەستکەوتنى زانیاری لەسەر رێبەر ئاپۆ درێژە بە چالاکییەکەمان دەدەین".
گیونەش راشیگەیاند، ئۆجالان بۆ ژنان کەسایەتى و رێبەرێکى کاریگەرە و فەیلەسوفێکى خاوەن رۆڵ و پێگەى باڵا و گەورەیە.
ر.م