لە هەولێر هێرشکرایە سەر بارەگای نەوەی نوێ

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەیاند کە پارتیدیموکراتی کوردستانی عێراق (پەدەکە) لە هەولێرهەڵیکوتاوەتە سەر ئۆفیسی جوڵانەوەکە و ڕێگە نادات کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵیانكوتایە سەر ئۆفیسی نەوەی نوێ‌ لە هەولێر و ڕێگریان لێ كردوون.

عومەری مامە كوردە، نوێنەری نەوەی نوێ لە كۆمسیۆن ڕاگەیاندوە:‌ "زێرەڤانییەكانی گوندی ئینگلیزی لە هەولێر ڕێگە نادەن كارەكانمان ئەنجام بدەین و هەڵیانكوتاوەتە سەر ئۆفیسی نەوەی نوێ".

ئەوەشی وتووە: "ئێمە بانگەوازییەكمان كرد بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببنە نوێنەر لەسەر سندوقەكان و چاودێری هەڵبژاردنەكان بكەن، بۆ ناونوسینیان پێویست بوو بێنە ئۆفیسی نەوەی نوێ لە گوندی ئینگلیزیی، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن زێرەڤانیەكانەوە ڕێگریی لەو كەسانە و تیمی ئێمەش كرا كە كارەكانیان بكەن ."

ک-ش