لە وان منداڵێک ڕووبەڕووی دەستدرێژی بووەوە
لە وان منداڵێکی یازدە ساڵان لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی (هـ . ت)وە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بووەوە.
لە وان منداڵێکی یازدە ساڵان لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی (هـ . ت)وە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بووەوە.
منداڵە ١١ ساڵەکە کە لە گەڕەکی سەییم فەهیم ئارڤاسی وان دەژی، بووە ئامانجی کەسێک بەناوی (هـ . ت).
ئەو کەسە منداڵەکەی هەڵخەڵەتاندووە و بردوویەتی بۆ ماڵەکەی و لەوێ دەستدرێکی کردووەتە سەری و دواتر دەستگیرکرا.
بەهۆی ئەوەی ماڵی دەستدرێژکارەکە لە لایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە سووتێنراوە، باوکی کچە ١١ ساڵەکە بەگۆمانی سووتاندنی ماڵەکە دەستگیرکرا.
ف.ق