لە وان ٤ زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون

لە بەندیخانەی شاری وان، ٤ زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووان لە نەخۆشخانە قەرەنتین کراون.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو بەندیخانەی پیتی (تی)ی شاری وان بڵاو بووەتەوە. دوای پشکنین ئاشکرا بوو کە ٤ زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کورۆنا بوون. بە پێی زانیاریەکان باری تەندروستیان تا ئێستا باشە.

کارمەندێکی تەندروستی لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، لە نەخۆشخانەی YYU هیچ رێوشوێنێکی پێویست بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەگیراوەتە بەر و وتوویەتی، ئەو زیندانیانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە شوێنێک قەرەنتین کراون کە هیچ رێکارێکی تەندروستی تێدا لەبەر چاو نەگیراوە.

ز.ش